ده‌سپێك پێوه‌ندی ئارشیڤ گه‌ڕان   به‌خێربێن بۆ خه‌بات مێدیا، ماڵپه‌ڕی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران.
!Welcome to KHABATmedia
    :: به‌ڵگه‌نامه‌کان     :: دیدار و چاوپێكه‌وتن     :: کاروتێکۆشان     :: هه‌واڵ و بابه‌ت بنێره‌     :: بمانناسێنه‌     :: لینکه‌کان
   وتاره‌کان

   ڕادیۆ ده‌نگی خه‌بات

   سایتی سازمانی خه‌بات

   ڕێکخراوی لاوان

   سازمانی خەبات/فەیسبوک

   خوێنه‌ران
ئێستا 62 میوان سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ده‌که‌ن. 0


   به‌ڵگه‌نامه‌کان

سپاس و پێزانینی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی پێشوازیی پڕ شکۆی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی

پیام کاک باباشیخ حسینی دبیر کل سازمان خبات در رابطه با اعتصاب عمومى روز چهارشنبه

پەیامی كاك بابەشێخی حسەینی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە پێوەند بە مانگرتنی رۆژی چوارشەممە

روونكردنەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران

بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران: بە هەڵوێستێکی شیاو و یەکگرتووانە بەرەوڕووی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی دەبینەوە!

‎اطلاعیە دفترسیاسی سازمان خبات در رابطه با حملە موشکی رژیم اخوندی به كمپهای حزب دمکرات كردستان و حزب دمكرات كردستان ایران

ڕاگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌بات له‌سه‌ر هێرشی مووشه‌کی ڕێژیمی ئاخوندی بۆ سه‌ر بنکه‌و باره‌گاكانی حدک و حدکا

ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یادی ٣٩ ساڵەی گیانبەختکردنی کاک فوئاد مستەفا سوڵتانی

پەیامی پیرۆزبای سكرتێری گشتی سازمانی خەبات، بەرێز كاك بابەشێخ حسێنی، بەبۆنەی 5ی خەرمانان، 38مین ساڵیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات.

راگەێندراوی كومیتەی ناوەندی بە بۆنەی سی و هەشتەمین سالیادی دامەزراندنی سازمانی خەبات ی كوردستان

زیاتر

   ئاماره‌کان
هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌
10789500
جار بینراوه‌ . Juni 2007

   ڕاپرسی
پێویستە سازمان كام پەسەند كراوی كۆنگرەی شەشەم زووتر جێبەجێ بكات؟

بە ئورگانیك كردنی كاروچالاكیەكان لە ناوخۆی وەڵات
هەوڵ بۆ زیادكردنی چالاكی پێشمەرگانە لە نێوخۆی كورد
پەرەپێدانی دۆستایەتی نێوان لایەنە كوردستانیەكان



ئاکامه‌کان
ڕاپرسی‌یه‌کان

ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 40

KHABAT media: هه‌واڵه‌کان

گه‌ڕان له‌م بابه‌ته‌:   
[ ده‌سپێک | هه‌ڵبژاردنی بابه‌تی نوێ ]


  بەرێوەچوونی سه‌رکه‌وتوانه‌ی مانگرتنی گشتی لەکوردستان

خه‌باتمێدیا: ئه‌مڕۆ ٢١ی خه‌رمانانی 1397،له‌هه‌موو شاره‌‌کانی کوردستانی ئێران مانگرتنی گشتی به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووانە به‌ڕێوه‌ چوو. هاوکات له‌گه‌ڵ مانگرتنی گشتی له‌ کوردستانی ئێران چه‌ندین چالاکی گرنگ و به‌رچاو له‌ باشووری کوردستان و ووڵاتانی ئوروپایی و ئه‌مریکایی بۆ پشتیوانی له‌و مانگرتنه‌ گشتیه‌و به‌مه‌به‌ستی ڕسواکردنی جینایه‌ته‌ دژه‌ ئینسانیه‌کانی ڕێژیمی ئاخوندی به‌ڕێوه‌چوو. 
درێژه‌ ...

  مانگرتنی گشتی دژی رژیمی ئێران له‌ سه‌رتاسه‌ری کوردستانی ئێران به‌رده‌وامه.

خەباتمێدیا: خه‌ڵکی کوردستان، به‌تایبه‌ت ئه‌ندامانی ناوخۆی سازمانی خه‌بات له‌سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ ٢١ی خه‌رمانان، به‌پیر داوایی هێزو لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران هاتن و له‌هه‌موو شارو شارۆچکه‌یه‌ک ده‌ستیان کرد به‌ مانگرتنی گشتی.
درێژه‌ ...

  خاتوو مەریەمی رەجەوی پەلاماردانی مووشەكی بۆ سەر بنكەكانی حیزبە كوردستانیەكان و لە سێدارەدانی سێ خەباتكاری كوردی مەحكووم كرد

خانم مەریەم رەجەوی لە سێدارەدانی تاوانكارانەی سێ خەباتكاری كورد و پەلاماری مووشەكی بو سەر بنكەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حیزبی دیموكراتی كوردستان لە لایەن رژێمی چەپەلی ئاخوندی بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی وەسف كرد و داوای له ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد بەدواداچوون بكات لەسەر ئەم تاوانە.
درێژه‌ ...

  پلەی ئێران لە بواری شادی و خۆشی کۆمەڵایەتی.


خەباتمێدیا: سەرۆکی ئەنجومەنی یارمەتیدەری کۆمەڵایەتی ئێران  لە پلەی ۱۰۹ی
ئێران لە بواری شادی و خۆشی کۆمەڵایەتی لە نێوان ۱٥۷وڵاتی جیهان هەواڵی دا و گووتی: پەروەندەی نێو دادگاكان، پەروەندەی توند و تیژیە، هەروەها کاتی قسەكردن لەنێو بنەماڵەکاندا ۱٥چرکەیە .
ناوبراو گووتی :بە پێی ئاماری رێکخراوی پزیشکی قانونی لەساڵی ۹٦رێژەی خۆکوژی پێنج لەسەد زیاتر بوە.
درێژه‌ ...

  دوو لەسەر سێی بەشی کۆمپانیە ئەڵمانیەکان ئێرانیان بە جێ هێشت

 

خەباتمێدیا: ئەم کۆمپانیانە لەترسی سزا دان لەسەر بەرچاونەگرتنی گەمارۆکان و هەروەها بارودۆخی خراپی ئابووری ئەو وەلاتەیە کە ئێرانیان بە جێ هێشتووە و کۆمپانیەکانی دیکەش داهاتووێک روون بۆدرێژە پێدان بە هەلسوورانیان نابینن .
بە پێ راپۆڕتی رادیو ئەڵمانیا ،کارناسی بەشی نێونەتەوەیی ژووری بازەرگانی ووتویە :زۆرێک لە کۆمپانیە 
درێژه‌ ...

  هاتنەدەرەوەی ٥۳کۆمپانی لەئێران


خەباتمێدیا: بە پێی راپۆڕتی یورونیوز ،پاش کێشانەوی یەک لایەنەی ئەمریکا لە رێکەوتنی ناوکەیی هێزەجیهانێەکان لەگەڵ ئێران ،هاتنەوەی دوبارەی شەپۆلی گەمارۆەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران ،تائێستا ٥۳کۆمپانی نێونەتەوەیی ئوروپایی ،ئاسیایی و ئەمریکایی بازاری ئێرانیان بە جێهێشتوە یان چالاکیەکانی خۆیانیان ڕاگرتوە .ئەم کۆمپانیانە لە ٨سەنعەتی سەرەکی ئێران چالاکیان

درێژه‌ ...

  كۆبونەوەی سەرۆك كۆماری ئامریكا و شۆرای ئەمنیەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لەپێوەند بە رژیمی ئێران

خەباتمێدیا: سەرۆک کۆماری ئامریکا دۆناڵد ترامپ، لە رۆژانی کۆتایی مانگی سپتامبردا کۆبونەوەیەک لەپێوەند بە رژیمی ئێران، لە شۆرای ئەمنیەتی رێکخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان سازدەكات.
ئامانجی ترامپ لە بەڕێوە بردنی ئەم کۆبونەوە ئەوەیە کە پێشلکاریەكانی یاسای نێونەتەوەیی لەلایەن رژیمی ئێران و کردەوە تێكدەرەکانی لە ناوچەکە وەبیر بێنێتەوە.
درێژه‌ ...

  خۆكوژی ژنێك لە سەردەشت

خەباتمێدیا: ژنێكی گەنجی خەڵكی سەردەشت خۆی كوشت.
رۆژی سێشەممە رێكەوتی 13ی خەرمانان، شەونم رەسوڵی، بەهۆی كێشەی خانەوادەییەوە خۆی كوشت.
درێژه‌ ...

  کۆمپانیە ژاپۆنیەکان ئێرانیان بە جێ هێشت و لە کڕینی نەوتی ئێران خۆدەبوێرن

خەباتمێدیا: بەپێی ڕاپۆڕتی ئێسپۆتینک لەسەر مێدیاکانی لۆکاڵی ،کۆمپانیای گەورەی فرۆشتنی ژاپۆنی لە بواری نەوت ،لەوانەیە لە ترسی گەمارۆکانی ئامریکا لە کڕینی نەوتی ئێران خۆی بپارێزێت.
بە پێ ڕاپۆڕتی سەرچاوەی  هەواڵدەری jiji pressی ژاپۆن ،دەسەڵاتدارانی ژاپۆنی  لەهەوڵی ئەوەدان لەگەڵ ئەمریکا تایبەت بە کڕینی نەوت لە ئێران بە رێکەوتن بگەن ،بەڵام بە بڕوای ئەم بڵاوكراوە ژاپۆنیە ئەگەری گەیشتن بەم رێکەوتنە زۆر کەمە.
درێژه‌ ...

  بارودۆخی پڕ مەترسی ئێران بەرهەمی سیاسەتەكانی رژیمی ئێران

خەباتمێدیا: بڵاوكراوەی فۆربز لە راپۆرتێكدا باس لە قەیرانە ئابوورییەكانی دوو وەڵاتی پڕ نەوتی ئەندامی ئۆپێك واتە ئێران و مالێزی  دەكات، و بارودۆخی رژیمی ئێران بە پڕ مەترسی ناودەبات. فۆربز لەو راپۆرتە دا دەنووسێ: وێكچوونی زۆر لە نێو قەیرانی ئێستای ئێران و ئەو وەلاتانەی تووشی قەیران بوونە هەیە و پێوەرەكانی قەیران بەو جۆرە ناودەبات:
درێژه‌ ...

  سیناتۆر جان مەككین كۆچی دوایی كرد

خەباتمێدیا: رۆژی شەممە رێكەوتی 3ی خەرمانان، سیناتۆر جان مەككین سیناتۆری ویلایەتی ئەریزۆنا و سیاسەتمەداری بەپێشونەی ئامریكایی، كە كاندیدای سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە بوو، كۆچی دوای كرد.
درێژه‌ ...

  گیرانی دووكەسی خەلكی ئیلام و شنۆ


خەباتمێدیا: ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گەلاوێژ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام هاووڵاتییەکی کورد بەناوی مەحیەدین غیاسی، گرتووەو و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە و پاش یەک حەفتە لە دەستبەسەر کران، هێشتا چارەنووسی نادیارە و نازانرێ کە لەکوێ ڕاگیراوە.
درێژه‌ ...

  نەتەنیاهۆ: یارمەتی 18 ملیۆن یۆرۆیی ئوروپا وەك ژەهر وایە بۆ خەڵكی ئێران

خەباتمێدیا:رۆژی هەینی 2ی خەرمانان، بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، لە دانیشتنێكی هەواڵدەریدا لە ویلنیوسی پایتەختی لیتوانی، لەتەنیشت رێبەرانی لیتوانی و ئەستۆنی قسەی كردو گوتی: پێدانی بەستەی 18 ملیۆن یۆرۆیی یەكێتی ئوروپا بۆ چەند پرۆژەیەكی بەرهەمهێنان لە ئێراندا، وەك ژەهر وایە بۆ خەڵكی ئەو وڵاتە و كارێكی باش نیە.
درێژه‌ ...

  برینداربونی كۆڵبەرێك بەهۆی تەقینەوەی مین لە مەریوان

خەباتمێدیا: ڕۆژی هەینی 2ى خەرمانان، بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە ناوچە سنوورییەکانی گوندی دۆڵەبیی مەریوان، کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو.
ئەو كۆڵبەرە كوردە ناوی ”ئەیووب نیکزاد“ تەمەن ٢٣ ساڵ، کوڕی عەتا، خەڵکی گوندی سەردۆشە.
درێژه‌ ...

  خوكوژی ژنێكی مەهابادی و ئاماری خۆكوژییەكانی ساڵی رابردوو

خەباتمێدیا: بە پێی ئاماری فەرمیی ناوەندێكی ئێرانی ساڵی ڕابردووی هەتاوی نزیكەی ١٤٠٠ هاووڵاتیی كورد هەوڵی خۆكوشتنیان داوە كە دەكاتە سەدا ٢٨ی  ئەو ئامارەی كە لە سەرانسەری ئێراندا تۆمار كراوە.
بە پێی ئامارێك كە ئومید موحەدس، سەرۆكی بنكەی چاوەدێری و هاوئاهەنگی كاروباری لاوانی ئێران بڵاوی كردووەتەوە،لە ماوەی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، ٤٩٩٢ حاڵەتی هەوڵدان بۆ خۆكوشتن لە ئێراندا تۆمار كراوە.
درێژه‌ ...

  خۆكوژی منداڵێك لە سەردەشت

خەباتمێدیا: رۆژی شەممە رێكەوتی ٢٧ی گەلاوێژ، منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە شاری سەردەشت خۆی كوشت.
ئەو منداڵە ناوی زەکەریا ئەسوەک، کوڕی عەزیز و دانیشتووی دێهاتی ڕەش هەرمێ سەر بە شاری سەردەشت بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو منداڵە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
درێژه‌ ...

  بۆڵتۆن: بەرنامەی ناوكەیی و موشەكی ئێران كۆسپی گەورەی بەردەم ئامریكاو ئیسرائیلە

خەباتمێدیا: رۆژی یەكشەممە 28ی گەلاوێژ، جان بۆڵتۆن راوێژكاری ئەمنیەتی نەتەوەیی ئامریكا، لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، دیدارێكی كارییان وەرێ‌ خست لە ئۆرشەلیمی پایتەختی ئیسرائیل، لەو دیدارەدا دەستێوەردانە ناوچەییەكانی رژیمی ئاخوندی ئێران و شێوەی بەرەورووبونەوە لەگەڵ پرۆژە موشەكی و ناوكەییەكانی ئەو رژیمە خرانە بەر باس.
درێژه‌ ...

  كۆچی دوایی سكرتێری پێشوی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان

خەباتمێدیا:  سکرتێری پێشووی نەتەوەیەکگرتووەکان، كۆفی عەنان لە تەمەنی 80 سالیدا كۆچی دوایی كرد.
رۆژی شەممە ٢٧ی گەلاوێژ، ناوبراو  بە هۆی نەخۆشیەوە لە نەخۆشخانەی بێرنی وڵاتی سووئیس کۆچی دوایی کرد.
جیی باسە ئەو هەواڵە لەلایەن دامەزراوەی کووفی عەنان پشتڕاست کراوەتەوە و لەو بارەیەوە نووسیوویەتی: "لە هەر شوینێک دەرد و ئازار هەبووە، ئەو لەوێ ئامادە بووە و بە گەورەیی و مرۆڤ دۆستی یارمەتی لێقەوماوانی داوە".
درێژه‌ ...

  21 لەسەدی ئەو كچانەی لە سنەدا شویان كردووە تەمەنیان لەخوار 18 ساڵیەوەیە

خەباتمیدیا:  بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانیی سنە، لە ماوەی چوار مانگدا نزیکەی ١٠٠٠ کچی خوار تەمەن ١٨ ساڵ بە شو دراون.

سەرچاوە هەنگاو: لەمبارەوە حەسەن زوومی، بەڕێوەبەری بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری باری شارستانیی سنە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە: لە کۆی چوار هەزار و ٥٢٠ حاڵەتی هاوسەرگیری لە پارێزگای سنە لە ماوەی چوار مانگی ئەمساڵدا، ٩٧٠ حاڵەتی کچانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ کە دەکاتە ٢١٪  و لەناو پیاوانیشدا ٣٦ حاڵەت تۆمار کراوە.
درێژه‌ ...

  رێگەی ئاسنی دەوڵەتی ئاڵمان، چالاكیەكانمان لە ئێراندا رادەگرین

خەباتمێدیا: لەپێوەند بە گەرانەوەی ئابلۆقەكان بۆسەر ئێران، چوونەدەرەوەی شیركەتە بازرگانیەكانی وڵاتان لە ئێران بەردەوامە.
هەواڵدەری رۆیتەرز، رۆژی پێنج شەممە 25ی گەلاوێژ، رایگەیاند كە شیركەتی رێگای ئاسنی دەوڵەتی ئاڵمان (Db) بریارە پرۆژەكانی لە ئێراندا بكشێنێتەوە.
وتەبێژی رێگەی ئاسنی دەوڵەتی ئاڵمان، گوتویەتی كە ئەم شیركەتە لەرێگەی یەكێك لە شیركەتەكانی سەربەخۆی بەناوی ( شیركەتی موهەندیسانی راوێژكاری دی بی) لە دوو پرۆژەدا لەئێران خەریكی چالاكیە.
درێژه‌ ...
   سه‌روه‌ران

   پێڕه‌و و پڕۆگرام


   گه‌ڕان



   تێکۆشان - کوردی

تێکۆشان ژماره٢١٢

   تێکۆشان - فارسی

شماره‌:٢١٢

   گۆڤاری ساوان

   ٢٨ی گه‌لاوێژ

ده‌سپێکی بانگه‌شه‌ی  سه‌رکوتکاری و هێمایی دڕنده‌یی ئاخونده‌کان

   بابه‌ته‌کانی پێشوو

خۆسوتاندنی كچێك لە بۆكان

کۆمپانیا ئاسمانيه كانى رژیم،لەسەروودەمی داخرانە

ژینراڵ جۆزێف ئۆتێل: كردەوەكان سپای قودس و قاسم سلێمانی لە قازانجی خەڵكی ئێراندا نییە

چۆونەدەرەوەی کومپانییەکی دیکە لە ئێران

ئاسەوارەی نەرینیەكانی تەحریمەكانی دژی رژیمی ئێران بەردەوامە

هاتنە دەرەوەكانی كۆمپانیاكان لە ئێران بەردەوامە

رەوتی رو لە سەرێی خۆكوژی لە ناوچە بومەلەرزە لێدراوەكانی كرماشان

حەفتا لەسەدی ئەو كەسانەی كە لە مانگی رابردودا لەئێران لەدار دراون، كوردبون

چوارەمین رۆژ لە خولی نوێی نارەزایەتیەكانی خەڵكی ئێران تێپەری

شۆڕشی برسیەکان لەمەوبەدواوە حاشا لێ نەکراوە

ئێران: هێڵی هەژاری زیاتر لە 3.5 میلیۆن تمەنە

خۆكوژی دو كچی مێرمنداڵ لە سەرپێلی زەهاو

نرخی دولار لە بازاری تاران گەیشتە نرخی مێژوویی ۱۰هەزار تمەن

شیركەتی ماشێن سازی رێنۆش ئێرانی جێهێشت

ترامپ بۆ روبەرووبونەوە لەگەڵ رژیمی ئێران خەریكی دروستكردنی ناتۆی عەرەبیە

خۆكوژی ژنێكی گەنج لە شاری مەریوان

رژیمی ئێران گەورەترین هۆكاری دانەمەزراویە لە ناوچەكەدا

ژاپۆن كرینی نەوت لە ئێران رادەگرێت

راگەیاندراوی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران سەبارەت بە تۆپباران کردنی سنوورەكانی كوردستان و شەهید بوونی دوو پێشمەرگە

چالاكێكی كوردی بواری مافەكانی مرۆڤ لە لایەن رژیمی ئاخوندییەوە تیرۆر كرا


بابه‌ته‌کانی پێشووتر

    ده‌سپێک   |    پێوه‌ندی   |   ئارشیڤ   |   به‌ڵگه‌نامه‌کان   |    کاروتێکۆشان   |    بمانناسێنه‌   |    لینکه‌کان