KHABAT media - 13هەمین رۆژی مانگرتنی گشتی لە شاری بانە


13هەمین رۆژی مانگرتنی گشتی لە شاری بانە
تاریخ : Friday, April 27 @ 17:20:04 UTC
بابه‌ت : کوردستانی


خەباتمێدیا: وێرای هەوڵی زۆری رژیم بۆ كۆتایی هێنان بە مانگرتنی گشتی شارەكانی كوردستان، بەڵام مانگرتنی گشتی لە شاری بانە درێژەی هەیە.
بەپێێ‌ هەواڵەكان، رژیمی ئێران لە ماوەی رابردوودا هەموو رێگەیەكی وەك هەرەشە و چاومۆڕكردنەوە، بەرتیل دان و هاندانی خەڵكی نەفس نزم بۆ شكست پێهێنانی مانگرتنی رەوای شاری بانە، بەڵام سەركەوتوو نەبوو وە ئیرادەی خەڵكی شۆرشگێڕی ئەو شارە سەركەوت بەسەر هەوڵەكانی رژیم دا، بۆیە رژیم ناچار بووە لە ماوەی 12 رۆژی 


رابردوودا دوو هەیئەت لە تارانەوە بنێرێ بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ خەڵكی بانەدا بكرێ، بەڵام خەڵك نەك رێگەی بە قسەكردنی ئەو هەیئەتانەی رژیم نەدا بەڵكوو بە دەنگێكی دلێر رەتی هەرجۆرە سازێكیان لەسەر داواكانیان كرد و رایانگەیاند كە درێژە بە مانگرتنەكەیان دەدەن.
بەپێی هەواڵ ئەمرۆ هەینی 7ی بانەمەر مانگرتنی گشتی لە شاری بانە وەك رۆژانی پێشوو دەرێژەی هەبوو و دوكان و بازارەكانی شار بە گشتی داخراون.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9959