KHABAT media - بەشداری کۆمیتەی سوئێسی سازمانی خەبات، لە پرسەی سارم خان سادق وەزیری


بەشداری کۆمیتەی سوئێسی سازمانی خەبات، لە پرسەی سارم خان سادق وەزیری
تاریخ : Monday, April 23 @ 16:24:31 UTC
بابه‌ت : کاروتێکۆشان


خەباتمێدیا: رۆژی یەكشەممە رێکەوتی 2ی بانەمەری 1397 (22ی ئاوریل) هەیئەتێكی كۆمیتەی سوئێسی سازمانی خەبات بە سەرپەرستی بەرێز ئازاد حوسێن زادە بەشداری لە پرسە و ماتەمینی سارم خان سادق وەزیری  تێکوشەرو و مافناسی كورد کرد كە لە شاری بێرن بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە كوردان و ئازادیخوازانی ئێرانی لەو وەڵاتە بەرێوەچوو. ئەو كۆرە لەلایەن كۆمیتەی حیزبی دیموكراتی كوردستانەوە ئامادەكاری بۆ كرابوو.



لە پەیامێكدا بەرێز حوسێن زادە پرسە و سەرەخۆشی سازمانی خەبات و كۆمیتەی سوئێسی بە خانەوادە و كەس و كار و هاوڕێ و هاوخەباتیەكانی كۆچكردوو سارم خان سادق وەزیری پێشكەش كرد.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9940