KHABAT media - دەستبەسەركرانی چوار كەس لە شارەكانی بانە و مەهاباد


دەستبەسەركرانی چوار كەس لە شارەكانی بانە و مەهاباد
تاریخ : Sunday, April 22 @ 07:47:46 UTC
بابه‌ت : کوردستانی


خەباتمێدیا: لە چەند رۆژی رابردوودا سێ كەس لە شاری بانە و خوێندكارێكیش لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمەوە دەستبەسەر كراون.
بەپێی هەواڵ، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو برا بە ناوەکانی “زانیار و بێهرووز عوسمانی” لەلایەن هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم لە شاری بانە بە تۆمەتی پشتگیری لە مانگرتنی بازاڕیان و کاسبکارانی....


 ئەو شارە دەستبەسەر کراون. هەروەها یادگار سادقی کە لە بەرانبەر سەعید جەلیلی نوێنەری خامنەیی دیفاع و بەرگری لە مانگرتنوان و کۆڵبەران کرد دەستگیر كراوە. 
لەلایەكی دیكەوە رۆژی پێنج شەممە 30ی خاكەلێوە هێزە سەركوتگەرەكانی ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعات هێرشیان كردووەتە سەر ماڵی عوسمان رەشیدی و كورەكەی بە ناوی "رەزا رەشیدی" كە خوێندكار بووە، دەستبەسەر كردووەو بۆ شوێنێكی نادیاریان بردووە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9933