KHABAT media - مانگرتنی گشتی لە شاركەكانی كوردستان زیاتر پەرەدەستێنێ


مانگرتنی گشتی لە شاركەكانی كوردستان زیاتر پەرەدەستێنێ
تاریخ : Thursday, April 19 @ 16:39:58 UTC
بابه‌ت : کوردستانی


خەباتمێدیا: مانگرتنی گشتی لە شارەكانی كوردستانی ئێران لە پێنجەم رۆژیدا بەردەوامە.
رۆژی پێنج شەممە 30ی خاكەلێوەی 1397 مانگرتنی گشتی كە لەشارەكانی بانە و جوانرۆ دەستی پێكرد لە ئێستا زۆرێك لە شارەكانی دیكەی كوردستان بەتایبەت شارە سنووریەكان چوونەتە پاڵ مانگرتنە گشتیەكە.
بەپێی هەواڵەكان، لە پێنجەم رۆژی مانگرتنە گشتیەكەدا بازاریانی شارەكانی مەهاباد، 


سەردەشت، بۆكان و پیرانشار چوونە پاڵ شارەكانی بانە، جوانرۆ، مەریوان و سەقز.
رۆژی چوارشەممە 29ی خاكەلێوە خامنەیی سەعید جەلیلی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی رژیمەكەی نارد بۆ بانە، بەڵام خەڵك گوێیان لێ نەگرت و درێژەیان بە مانگرتنەكەی خۆیان دا. 
بەپێی هەواڵەكان هێزەكانی رژیم لە شارەكانی سەقز، بانە و مەریوان لانی كەم 12 كەسیان دەستبەسەر كردووە و بۆ شوێنی نادیاریان گواستوونەوەو تا ئێستا هیچ زانیاریەك لە بارەی دەستبەسەر كراوان نیە.
رادوێی رژیم وتی زیاتر لە شەش بۆ حەوت ملوێن كەس لە كاسبكار و بازاری بێكار بوون. هەروەها رەسوڵ خزری نوێنەری مەجلیسی رژیم دیانی بەوەدا ناوە كە داخستنی سنوورە كۆڵبەریەكان بووەتە هۆی بێكار بوونی 75 هەزار كۆڵبەر.
لەلایەكی دیكەوە خوێندكارانی زانستگای پەیامی نووری مەریوان بە بڵاو كردنەوەی راگەیەندراوێك پشتیوانی خۆیان لە مانگرتنی گشتی لە شارەكانی كوردستان دەربریوە.
لە بەشێک لە ڕاگەیاندراوی خوێندکارانی زانستطای پەیام نووری مەریوان بە باس کردن لە دؤخى ئابووری کوردستان و بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان‌دا هاتووە:
هەروەک کە ئاگادارن ماوەیەکی زۆرە سنوورەکان داخراون و نرخی “گۆمرۆک” لە ڕادەیەکی سەرسووڕهێنەردا بەرز بۆتەوەو ئەمە بۆتە هۆی کزیی لەڕادەبەدەری بازاڕەکانی شارە سنوورنشینەکان، بەتایبەت مەریوان و بانە و جوانڕۆ و بە شێوازی ناڕاستەوخۆیش لەسەر شارە کوردنشینەکانی دیکه کاریگەریی نەرێنی داناوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەم دۆخە، کێشەی بۆ ژیانی خەڵکی ناوچەکە و بەتایبەت سنوورنشینەکان کە سنوورەکان تەنیا ڕێگای بژیویی ژیانیانە دروست کردووە؛ هەروەها بە بۆنەی نەبوونی هەلی کار و نەبوونی کارخانە لەم ناوچانە، خەڵک بەناچار ڕوویان ‌کردووەتە کاروباری سنوورەکانەوە. ئێستەش بە بۆنەی داخرانی سنوورەکانەوە، خوانی بازاڕییان و خەڵکی ئەم شارانە خاڵییە و بە واتایەکی تر خەڵک برسییانە.
خوێندکارانی کوردی زانکۆی پەیام نووری مەریوان ڕووبەر خەڵکی کوردستان لەو بارەوە ڕایانگەیاندوە؛
– بە داخستنی بازاڕەکان لە هەموو شارە کوردنشینەکان، پشتیوانیی لە مانگرتنی بازاڕییان لە شارە مانگرتووەکان بکەن.
– چینە جیاوازەکانی دیکەی کۆمەڵگا (فەرمانبەران و خوێندکاران و…)، بۆ پشتیوانی لەم مانگرتنە، هەڵوێستی خۆیان پیشان بدەن.
– مانگرتووان تا بەدیهاتنی خواستەکەیان، لەسەر مانگرتن و ناڕەزایەتی سوور بن.







سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9923