KHABAT media - دەزگای قەزایی رژیم حوكمی 7 ساڵ زیندانی بەسەر دوو هاووڵاتی كوردا سەپاند


دەزگای قەزایی رژیم حوكمی 7 ساڵ زیندانی بەسەر دوو هاووڵاتی كوردا سەپاند
تاریخ : Sunday, April 15 @ 08:35:24 UTC
بابه‌ت : کوردستانی


خەباتمێدیا: دەزگای سەركوتگەری قەزایی رژیم حوكمی 7 ساڵ زیندانی بەسەر دوو هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی كاری سیاسی سەپاند.
بەپێی هەواڵ، رۆژی شەممە ۲٠ی خاكەالێوەی 1397، دادگای رژیم لە شاری سەقز هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری بۆکان بەناوی هێمن مام قادری بە پێنج ساڵ و


 هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بەناوی مستەفا ئەحمەدزادە بە 2 ساڵ زیندان بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان مەحكوم كرد.
ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بەهاری ساڵی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمەوە دەستبەسەر کرابوون.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9901