KHABAT media - بەشداری شاندێكی سەركردایەتی سازمانی خەبات لە پرسەی دلۆڤان ئیدریس بارزانی


بەشداری شاندێكی سەركردایەتی سازمانی خەبات لە پرسەی دلۆڤان ئیدریس بارزانی
تاریخ : Wednesday, April 04 @ 17:15:56 UTC
بابه‌ت : کاروتێکۆشان


خەباتمێدیا: هەیئەتێكی سازمانی خەبات بەشداری لە پرسە و سەرەخۆشی دلۆڤان بارزانی كرد.
ڕۆژی سێ شەممە رێكەوتی ١٤ی خاكەلێوەی 1397 وەفدێكی سەركردایەتی سازمانی خەبات لە مەسیف سەلاحەدین بەشدارییان لە پرسە و سەرەخۆشی خوا لێیی خوشبێت دلۆڤان ئیدریس بارزانی، كرد.


 شاندی سازمانی خەبات پێكهاتوو لە بەرێزان كامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی و  بەختیار عەزیزی و شۆڕش حاجی ئەندامانی كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات لە یەكەم رۆژی پرسەی خواڵیی خۆشبێت دلۆڤان ئیدریس بارزانی برای بەرێز نیچیرڤان بارزانی  و كوری ئیدریس مستەفا بارزانی بەشدارییان كرد و  و لە نزیكەوە پرسە و سەرەخۆشی بەرێز كاك بابەشێخ حسینی سكرتێری گشتی و سەرجەم ریزەكانی سازمانی خەبات ی كوردستانیان   بە بەرێزان كاك نیچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی هەریمی كوردستان  و كاك مەسرور بارزانی  و ژمارەیێك لە بەرپرسانی بالای پارتی دیموكرات راگەیاند.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9840