KHABAT media - پەیامی سەرەخۆشی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ كاك نێچیرڤان بارزانی


پەیامی سەرەخۆشی بەرێز سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بۆ كاك نێچیرڤان بارزانی
تاریخ : Tuesday, April 03 @ 16:22:43 UTC
بابه‌ت : به‌ڵگه‌نامه‌کان


خەباتمێدیا: بەبۆنەی كۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی برای بەرێز نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراق  و برازای بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق، بەرێز بابەشێخی حوسێنی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات لە دوو پەیامی جیادا


  پرسەو سەرەخۆشی لە هەر دوو بەرێز و تێكرای خانەوادە و كەس و كاری كۆچكردوو دەكا.
دەقی پەیامەكانی كاك بابەشێخی حوسێنی بۆ  كاك مەسعود و كاك نێچیرڤان :

به‌ڕێز كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌بۆنه‌ی كۆچی ناواده‌ی كاك دلۆڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی خۆم و سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران به‌ جه‌نابت پێشكه‌ش ده‌كه‌م.
له‌خوای گه‌وره‌ داواكارم كاك دلۆڤان جێگه‌ی به‌هه‌شت بێت و سه‌برو خۆڕاگری به‌ جه‌نابتان ببه‌خشێ.
سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابه‌شێخ حوسه‌ینی
2/4/2018

به‌ڕێز كاك نێچیره‌وان بارزانی 
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق
به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی كاك دلۆڤان بارزانی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی تان پێ ڕاده‌گه‌ێنم و هاوبه‌شی په‌ژاره‌و ماته‌متانم.
جێگه‌ی كاك دلۆڤان به‌هه‌شتی به‌رین بێ و خوای گه‌وره‌ سه‌برو خۆڕاگریتان پێ ببه‌خشێ.
سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی 
بابه‌شێخ حوسه‌ینی







سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9836