KHABAT media - بەشداری كۆمیتەی نۆروێژ لە رێپێوانی مەحكومیەتی تیرۆرەكانی رژیم لە هەرێمی كوردستان


بەشداری كۆمیتەی نۆروێژ لە رێپێوانی مەحكومیەتی تیرۆرەكانی رژیم لە هەرێمی كوردستان
تاریخ : Sunday, March 25 @ 10:58:13 UTC
بابه‌ت : کاروتێکۆشان


خەباتمێدیا: لەدوای بانگەوازی هێزەكانی كوردستانی ئێران بۆ رێپێوان و گردبوونەوەی مەحكومیەتی كردەوە تێرۆریستیەكانی رژیم لە هەرێمی كوردستان، كوردستانیان لە شاری ئۆسلۆی پێتەختی نۆروێژ رێپێوان و گردبوونەوەیەكیان دژ بە كردەوە تێرۆریستیەكانی رژیمی ئاخوندی بەرێوەبرد.
رۆژی شەممە 4ی خاكەلێوەی 1397ی هەتاوی لە شاری ئۆسلۆی پێتەختی وەڵاتی نۆروێژ رێپێوان و گردبوونەوەیەك بەمەبەستی مەحكوم كردنی شەپۆلێكی دیكەی تێرۆری چالاكانی سیاسی كورد لە هەرێمی كوردستانی عێراق بەرێوەچوو، كە ئەم رێپێوانە لەسەر داوای هێزە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران لە نۆروێژ ئەنجام درا.



كۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات لە وەڵاتی نۆروێژ بەشێوەیەكی بەرچاو بەشداریان لەو چالاكیە هاوبەشەدا كرد و كردەوە تێرۆریستیەكانی رژیمیان بە توندی مەحكوم كرد.
شایانی گوتنە سازمانی خەبات یەكێك لەو لایەنانە بووە كە بەردەوام سەركردەو ئەندامەكانی كراونەتە ئامانجی ماشینی تێرۆری رژیمی ئێران.









سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9801