KHABAT media - لانی كەم 10 چالاكی مەدەنی لە شاری سنە دەستبەسەر كراون


لانی كەم 10 چالاكی مەدەنی لە شاری سنە دەستبەسەر كراون
تاریخ : Thursday, March 22 @ 17:08:51 UTC
بابه‌ت : کوردستانی


خەباتمیدیا: هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران، بە تاوانی بەرێوەبردنی رێورەسمی نەورۆز لە شاری سنە لانیکەم 10 چالاکی مەدەنیی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵ، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 29ی ڕەشەممەی 1396ی هەتاوی، هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران لە شاری سنە


، بە تاوانی بەرێوەبردنی ئاگری نەورۆز  زیاتر لە 10 چالاكی مەدەنی ئەو شارەیان دەستبەسەر كردووە.
هەواڵدەری هەنگاو ناوی 8 كەس لەو دەستبەسەركراوانەی بەم شێوەیە بڵاو كردووەتەوە:
 موسلم سەعیدپوور، سالار کازمی، عێرفان ساعێدپەنا، ئومید شێخی، ڕامین ساڵحی، خەلیل مینبەری، سدێق ڕۆستەمی و موحسین ڕەزەوی.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9788