KHABAT media - هێرش و پەلاماری هێزەکانی سپا و ئیتلاعات بۆ سەر گوندی "نێ"ی مەریوان


هێرش و پەلاماری هێزەکانی سپا و ئیتلاعات بۆ سەر گوندی "نێ"ی مەریوان
تاریخ : Sunday, March 18 @ 11:54:38 UTC
بابه‌ت : کوردستانی


خەباتمیدیا: لەدوای بەرێوەبردنی رێورەسمێك بۆ پێشوازی لە جەژنی نەورۆز و ساڵی نوێی كوردی، هێزە سەركوتگەرەكانی سوپا و ئیتلاعاتی رژیم پەلاماری دێی "نێ" مەریوانیان دا.
بەپێی هەواڵ، ڕۆژی هەینی ٢٥ی ڕەشەممەی 1396ی هەتاوی، هێزەکانی سەركوتگەرەكانی سوپا و ئیتلاعاتی رژیمی ئێران هێرشیان کردە سەر گوندی"نێ"ی مەریوان و رێگریان لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی


 پێشوازی کردن لە جێژنی نەورۆز لەو گوندە گرت.
خەڵکی گوندی نێ ویستوویانە بۆ پێشوازی لە جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێ ڕێوڕەسمێکی بچووک بەڕێوەبەرن، کە لەلایەن هێزەکانی سوپا و ئیتلاعات رێگریان لێ كرا لە ئەنجامدا شەڕ و پێكدادان لە نێوان خەڵک و هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم هاتە ئاراوە زیانێكی زۆر بە ماشین و كەل و پەڵی هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم لەلایەن خەڵكی دێی نێ یەوە گەیشتووە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9775