KHABAT media - 889 كەس لە چوارشەممەسووریدا دەستبەسەر كراون


889 كەس لە چوارشەممەسووریدا دەستبەسەر كراون
تاریخ : Friday, March 16 @ 16:42:23 UTC
بابه‌ت : کوردستانی


خەباتمیدیا: بەهۆی بەرێوەبردنی جەژنی چوارشەممەسووری و ئاهەنگ و خۆشی و نارەزایەتی دژ بە دەسەڵاتی گەندەڵ و دیكتاتۆری ئاخوندی، هێزە سەركوتگەرەكانی ئەو رژیمە لە شار و ناوچە جیاجیاكانی ئێران 889 كەسیان دەستبەسەر كردووە.
بەپێی راگەیەندراوی شۆرای مللی مقاومەتی ئێران، رۆژی 22ی رەشەممەی 1396 هێزەكانی رژیمی ئاخوندی بەشێوەیەكی بەربڵاو دەستیان داوەتە گرتنی خەڵك و سەركردەی هێزە ئینتزامیەكانی رژیم دیانیان بەوەدا ناوە كە لە 22 شاری ئێران 889 كەسیان دەستبەسەر كردووە.



بەپێی قسەی سەركردەكانی هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم لە تاران 436 كەس، لە قوم 90 كەس، لە مەشهەد 90 كەس، لە سمنان 50 كەس، لە ئەراك 40 كەس، لە روبات كەرین 38 كەس، لە گەچساران 22 كەس، لە لەنگرود 18 كەس، لە بروجێرد 17 كەس، لە بیرجەند 14 كەس، لە ورمێ 14 كەس و... دەستبەسەر كردووە. ئەو ژمارانە ئاماری دەستبەسەركراوانی دامودەزگا سەركوتگەرەكانی وەك وەزارەتی ئیتلاعات، سوپای پاسداران، ئیتلاعاتی سوپا، بەسیج و لیباس شەخسیەكان و ... ناگرێتەوە.
ئەو شۆرایە هەروەها داوای لە جەماوەری ئێران هەڵوێست و نارەزایەتی جەماوەری دژ بە گرتن و كردەوەی سەركوتگەرانەی رژیم دەربرن و هەروەها داوای لە كۆر و كۆمەڵە نێونەتەوەییەكان كردووە كە بۆ ئازاد كردنی دەستبەسەركراوان و بەتایبەت دەستگیركراوانی چوارشەممەسوور هەوڵ بدەن.







سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9767