KHABAT media - چوارشەممە سوری لە شارەکانی ئێران


چوارشەممە سوری لە شارەکانی ئێران
تاریخ : Wednesday, March 14 @ 18:27:16 UTC
بابه‌ت : کوردستانی


خەباتمێدیا: رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٢ی رەشەممەی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە زۆربەی شارەکانی كوردستان و ئێران جەژنی چوارشەممەسوری بەرێوەچوو، خەڵکی قارەمانی ئێران كە لە ئێستادا لە هەر دەرفەتێك بۆ دەربرینی نارەزایەتی كەڵك وەردەگرن لەم چوارشەممەسووریەدا وێنەی خامنەی و خومەینی، ھەروەھا تەرەقە و ئاگربازی و شای و خۆشی دەربرین. 
جێی باسە لە زۆرێک لە شارەکانی ئێران وەک: تاران، گچساران، شا گوڵی تەورێز، ئیسفەهان، وەرامین،  زیباشار، بێهبەهان، شیراز، ئەندیمێشك و ژمارەیەكی زۆری دیكە لە شارەكانی ئێران 


بە گورتر لە شاڵانی پێشوو بەرێوەچوو، هەروەها لە شارەكانی كوردستانیش وێڕای بەسەربازی كردنی شارەكانی كوردستان لەلایەن رژیمەوە بەڵام جەماوەری شارەكانی كوردستان بەشێوەیەكی كەم وێنە پێشوازیان لە چوارشەممەسووری كرد كە بریتین بوون لە شارەكانی، ئیلام، كرماشان، سنە، ورمێ، سەقز، بۆكان، سەردەشت، مەهاباد، بانە، كامیاران، مەریوان، دیواندەرە، جوانرۆ، پاوە، شنۆ و زۆر شار و ناوچەی دیكە بەشكۆو بەرێوەچوو كە تیایدا وێرای بەرێوەبردنی رێورەسمەكانی ئەو بۆنەیە رق و تورەیی و بێزاریان لە دەسەڵاتی داگیركەر و سەركوتگەری ئاخوندی لە كوردستان دەردەبڕی. 
شایانی گوتنە لە زۆربەی شار و ناوچەكانی ئێران جەماوەر بەتایبەت لاوان بە وتنەوەی دروشمی، مەرگ بۆ دیکتاتۆر و مەرگ بۆ خامنەیی و کۆمەڵێک دروشمی دیکە، تا درەنگانێكی شەو درێژەیان بە نارەزایەتی و ئاگربازی چوارشەممەسووری دا وە لە هەندێ شوێن  پێکدادان و شەر لەنێوان لاوان و ھێزە ئینتیزامیەکاندا رویداوە. 
جێی باسە کە رژیمی ئاخوندیش لە ترسی راپەرینێکی دیکەی جەماوەری دژی دەسەڵاتەکەیان، بە فەرمانی خامنەیی میلیتاریزەكردنی زیاتری شار و ناوچەكانی زیاتر كردووە و تێكرای ئۆرگانە ئەمنیەتیەکان پێک ھاتوو لە؛ سپای پاسداران و بەسیج، ھێزە ئینتیزامی و ئیتلاعات و لیباس شەخسیەکان بەو مەبەستە راسپاردووە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9758