KHABAT media - چوارشەممەسووری دەرفەتێك بۆ راپەرینی دژی دیكتاتۆریەتی ئاخوندان لە ئێران و كوردستان


چوارشەممەسووری دەرفەتێك بۆ راپەرینی دژی دیكتاتۆریەتی ئاخوندان لە ئێران و كوردستان
تاریخ : Tuesday, March 13 @ 09:39:36 UTC
بابه‌ت : به‌ڵگه‌نامه‌کان





ئەندامان و دڵسۆزانی سازمانی خەبات!
خەڵكی قارەمان و خۆراگری كوردستان!
چوارشەممەسووری وەك ئاخر چوارشەممەی ساڵی هەتاوی وەك نەریتێكی كۆنی ئێرانی لەلایەن ئێرانیەكانەوە بە كردنەوەی ئاگر و ئاهەنگگێڕان بەرز رادەگیرێ، بەتایبەت ئەم بۆنەیە لە كاتی دەسەڵاتداریی ئاخونداندا تایبەتمەندی زیاتری پەیدا كرد و بووە هۆیەك بۆ گردانی بیری دواكەوتووانەی ئاخوندان و هەڵێك بۆ دەربرینی نارەزایەتی لە دەسەڵاتی دواكەوتوو خۆرافەپەرەستی ئاخوندان و لەلایەن جەماوەرەوە ساڵ لەگەڵ ساڵ زیاتر بایەخ و گرینگی پێدەدرا.





بە راپەرینەكانی مانگی بەرفرانبار و تەوژم و خێرایی و پەرەسەندنی نارەزایەتیە جەماوەریەكان لە شارەكانی ئێران، چوارشەممەسووری دەبێ وەك هەلێكی زێرین بۆ ئەم قۆناغەی خەباتی جەماوەری وەزاڵەهاتوو لە دەسەڵاتی دیكتاتۆر و گەندەڵی ئاخوندان كەڵكی تەواوی خۆی لێوەرگیرێ و زیاتر لە هەر ساڵێكی دیكە بایەخی پێبدرێ و خەڵكی كوردستانیش وێرای خەڵكی ناوچەكانی دیكەی ئێران چوارشەممەسووری بكەنە دەرفەتێك بۆ راپەرینی جەماوەری و  دەربرینی نارەزایەتی دژ بە رژیمی ئێران و بە كردنەوەی ئاگر دووڕ بە تاریكی و شەوەزەنگ بدەن.
هەروەها لەم بۆنەیەدا ئەركی ئەندامان و دڵسۆزانی سازمانی خەبات لە هەر كاتێكی دیكە زیاتر دەبێ و داواكارین پێشەنگ بن لە وریاكردنەوەو هاندانی خەڵك بۆ بەرێوەبردنی چوارشەممە سووری و پێشوازی كردن لە نەورۆزی رزگاری یەكجاریی نەتەوەكەمان لە دەست زوڵم زۆرداری.
پیرۆز بێ جەژنی دێرینی چوارشەممەسووری و بەخێر بێ نەورۆز و ساڵی نوێی كۆچی خۆری.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کۆمیسیۆنی تەشکیلات
13/3/2018






چهارشنبە سوری فرصتی برای قیام علیە دیكتاتوری آ‌خوندهای حاكم بر ايران و كوردستان


اعضا و دلسوزان سازمان خەبات!
مردم قهرمان و مقاوم كوردستان!
آخرین چهارشنبە سال هجری شمسی بە مثابە سنتی كهن نزد ایرانیان، با برافروختن آتش  و جشن و پایكوبی گرامی داشتە می شود. علی الخصوص این مناسبت طى حاكمیت رژیم آ‌خوندی مفهوم بخصوصی پیدا كردە و بە فرصت و وسیلەای برای سوزاندن افكار ارتجاعی آ‌خوندها و فرصتی برای ابراز اعتراض از حاكمیت خرافات پرست و مرتجع آخوندى از جانب مردم ، هر سال بهتر از سال قبل بدان اهمیت دادە میشود. 
بە دنبال قیامهای دیماە و موج عظیم و گسترش اعتراضات مردمی در شهرهای ایران، چهارشنبە سوری بایستی بە فرصتی زرین برای این مرحله مبارزات مردم منزجر از حاكمیت دیكتاتور و فساد سیستم مورد استفادە قرار گیرد و بیش از هر سال دیگری مورد استفادە در جهت پیشبرد مبارزات قرار گیرد. مردم كوردستان نیز همچون سایر شهرهای ایران  می بایست از این قافلە عقب نماندە و چهارشنبە سوری را بە میدان اعتراض علیە حاكمیت تبدیل نمودە و با برافروختن آتش شب تاریك را بە روشنایی مبدل سازند. 
همچنین در این مناسبت اعضا و هوادران دلسوز سازمان خەبات می بایست پیشرو هشیار سازی و تشویق و ترغیب مردم برای اجرای چهارشنبە سوری و نوروز رهایی ملتمان از دست ظلم و بیدادی شوند. 
گرامی باد جشن كهن چهارشنبە سوری و مبارك باد نوروز و سال جدید هجری شمسی  .


سازمان خەبات كوردستان ایران
كمیسیون تشكیلات
13/3/2018











سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9754