KHABAT media - كوژران و بریندار بوونی چوار كۆڵبەر لە سنوری پیرانشار


كوژران و بریندار بوونی چوار كۆڵبەر لە سنوری پیرانشار
تاریخ : Saturday, March 10 @ 11:45:14 UTC
بابه‌ت : کوردستانی


خەباتمیدیا: پۆلێک کۆڵبەر لە سنووری پیرانشار دوای ئەوەی لەلایەن هێزەكانی رژیمی ئێرانەوە تەقەیان لێکرا كەوتنە ناو مەیدانێكی مین  و لە ئاکامدا کۆڵبەریک گیانی لە دەست دا و سی کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵ، سەعات یەکی نیوەشەوی هەینی 18ی ڕەشەممەی 1396، پۆلێک کۆڵبەر لە سنووری پیرانشار و ....


لە شوێنێک بە ناوی ”پەتک“  دوای ئەوەی لەلایەن هێزەكانی رژیمی ئێرانەوە تەقەیان لێکرا كەوتنە ناو مەیدانێكی مین و مینێكیان پێدا دەتەقێتەوە كە لە ئاكامدا  کۆڵبەرێک بەناوی ئەمیرخان روخیدە تەمەن 28 ساڵ گیانی لە دەست دا و سێ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون كە ناوی دوو لە بریندارەكان بریتین لە مستەفا ئەحمەدپوور 21 ساڵە و پەیمان زارع.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9744