KHABAT media - دیداری نێوان پەیوەندی سازمانی خه بات ی کوردستان و حیزبی دیمۆکراتی کوردستان له سلیمانی


دیداری نێوان پەیوەندی سازمانی خه بات ی کوردستان و حیزبی دیمۆکراتی کوردستان له سلیمانی
تاریخ : Saturday, February 03 @ 12:33:18 UTC
بابه‌ت : کاروتێکۆشان


خەباتمێدیا: دوانیوەرۆی رۆژی چوارشەممه رێکەوتی ۳۱ی۱ی۲۰۱۸ هه یئەتیکی پەیوەندییەکانی سلێمانی سازمانی خه بات به سەرپەرشتی بەرێز فوئاد جەعفەری سەردانی پەیوەندییەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانیان کرد له شاری سلێمانی و له لایەن هه یئەتیکی پەیوەندییەکانی حیزبی دیمۆکرات به سەرپەرشتی بەرێز سۆران نووری بەرپرسی پەیوەندییەکان پێشوازییان لی کرا.


لەو چاوپێکەوتنه دۆستانەیه دا له سه ر هەل و مەرجی ناوچەکه و به تایبەتی کوردستانی ئێران و خوپیشاندانه کانی ئه م جاره ی ئیران که بوو به هۆی شکاندنی هەیمەنەی رژیمی ئاخوندی له ئێران به تێروتەسەلی قسه و باسیان له سه ر کرا، هەروەها دامەزراندنی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران وەک دەستکەوتێکی باش بۆ حیزبەکان باسی لێوه کراو هه ردوو لایه ن هیوایان خواست که ناوەندەکه بەرفراوانتر بکرێت و هەنگاوی گرینگتر لەو پێناوه دا هەڵبگیردرێت. 
له کۆتایی دیدارەکه دا هەردوو لایه نی پەیوەندییەکانی سازمانی خه بات و حیزبی دیموکراتی کوردستان پێداگرییان کرد له مەڕ زیاد کردنی دیدار و چاوپیکەوتنەکان و هیوایان خواست که کاری هاوبەشی حیزبەکان دەستکەوتی باشی هه بێت بۆ گەلەکەمان.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9603