KHABAT media - هێزەكانی رژیم لە ناوچەی هەورامان چوار كۆڵبەر دەستبەسەر دەكەن


هێزەكانی رژیم لە ناوچەی هەورامان چوار كۆڵبەر دەستبەسەر دەكەن
تاریخ : Friday, January 12 @ 16:19:40 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئاخوندی لە خاڵی سنووریی "دۆڵەناو"ی ناوچەی هەورامان، چوار كۆڵبەری زەحمەتكێش دەستبەسەر دەكەن.
بەپێێ‌ هەواڵەكان رۆژی پێنج شەممە ٢١ی بەفرانبار، هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئاخوندی ئێران لە خاڵی سنووریی


 "دۆڵە ناو"ی ناوچەی هەورامان چوار کۆڵبەریان بە ناوەکانی "پشتیوان ڕەحمانی"،"هوشیار کەریمی"،"ڕۆژگار زەمانی" و "هیوا زارعی" دەستبەسەر کردووە.
هێزەكانی رژیم دوای دەستبەسەرکردنی ئەو چوار کۆڵبەرە، دەستیان بە سەر تەواوی کەلوپەلەکانیاندا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانن.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9511