KHABAT media - كونفرانسی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی سێ وەڵاتی ئوروپایی و موگرینی لەبارەی بەرجامەوە


كونفرانسی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی سێ وەڵاتی ئوروپایی و موگرینی لەبارەی بەرجامەوە
تاریخ : Friday, January 12 @ 15:02:42 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵەكان، رۆژی 11ی ژانویەی 2018 كونفرانسی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی سێ وەڵاتی ئوروپایی و سەرۆكی سیاسەتی دەرەوەی یەكیەتی ئوروپا لە دوای كۆبوونەوەكەی بروكسل بەرێوەچوو.
رۆژی پێنج شەممە وەزیرانی دەرەوەی هەر سێ وەڵاتی فەرانسە، بریتانیا و ئاڵمان لە كۆبوونەوەیەك لە بروكسل لەگەڵ محەمەد جوادی زەریف وەزیری دەرەوەی رژیم


 كە لەسەر بانگهێشتی فدریكا موگرینی بەرێوەچوو. بەڵام لە كۆتایی كۆبوونەوەكە و لە كونفرانسە هاوبەشەكەدا زەریف بەشدار نەبوو.
لەو كونفرانسە هاوبەشەدا هەر سێ وەزیری ئوروپایی وێڕای پێداگری لەسەر پێویستی بەرجام، هەڵوێستی خۆیان لەبارەی بەرنامەی مووشەكی و دەستێوەردانی رژیم لە كاروباری وەلاتان و بابەتی مافی مرۆڤ لە ئێران خستەروو.
ئیو لودریان وەزیری فەرانسە وتی: هەموو ئەو لایەنانەی بەرجامیان ئیمزا كردووە دەبێ پێبەندی بن، بەڵام رێكەوتنی ناوكەیی بەو مانا نیە كە بابەتەكانی دیكەی پێوەندیدار بە ئێران وەك بالستیك و كردەوەكانی لە ناوچەكە بشارینەوە.
زیگمار گابریل وەزیری دەرەوەی ئالمانیش تەئكیدی لەسەر پێویستی بەرجام كردەوە و لە درێژەدا وتی ئێمە لەو باوەرداین كە جوێ لە رێكەوتنی ناوكەیی، بابەتی دیكە هەن كە دەبێ بە پەلە لە نێوان ئێمەو ئێران دا وتووێژی لەسەر بكرێ ئێمە لە بارەی مافی مرۆڤ لە ئێرانیش قسمان كردوە، بەڵام پێش هەموو شتێك لەبارەی دەوری رژیم لە خۆرهەڵاتی ناوەراست چۆن دەگۆرێ.
بوریس جانسۆن وەزیری دەرەوەی ئینگلیس وتی: بۆ ئێمە گرینگە كە ئێمە ئوروپاییەكان كۆبووینەوە هەڵوێستێكی یەكگرتوومان هەیە، ئەویش ئەوەی كە بەرجاممان زۆر بۆ گرینگە... ئەوە رێگەیەك بوو بۆ رێگری كردن لە رژیمی ئێران كە دەستی بە بۆمبی ئەتۆم بگات. رژیمی ئێران پێبەندی ئەو رێكەوتنە دەبێ.
لە دوای كۆبوونەوەی بروكسل بوریس جانسۆن لە پەیامێكدا وتی ئینگلیس بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ و ئازادی چاپەمەنی لە ئێران بەردەوام دەبێ لە فشارەكانی.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9508