KHABAT media - كۆبوونەوەی 5 حیزبی كوردستانی ئێران لەسەر پرسی نارەزایەتیە جەماوەرییەكانی ئێران


كۆبوونەوەی 5 حیزبی كوردستانی ئێران لەسەر پرسی نارەزایەتیە جەماوەرییەكانی ئێران
تاریخ : Wednesday, January 10 @ 17:15:28 UTC
بابه‌ت : کاروتێکۆشان


خەباتمێدیا: رۆژی سێ شەممە 19ی بەفرانباری 1396، 5 حیزبی كوردستانی  ئێران لە شاری كۆیە بە ئامانجی تاوتوێ كردنی رەوشی نوێی ئێران و كوردستان لە دوای سەرهەڵدانە جەماوەرییەكانی گەلانی ئێران كۆبوونەوە و بیرورایان گۆریوە. ئەو كۆبونەوەیە كە لە مەقەری حیزبی دیموكراتی كوردستان سازدرابوو


  نوێنەرانی هەر كام لە سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران، كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و حیزبی دێموكڕاتی كوردستان تێیدا ئامادەبوون. شاندی سازمانی خەبات بە سەرپەرشتی بەرێز كاك رێبوار حسێنی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرێزان خاتوو زێنەب حسێنی و كاك شۆڕشی حاجی ئەندامانی كومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران لەو كۆبوونەوەیە دا بەشدارییان كرد و بۆچوون و سیاسەتی سازمانی خەباتیان لە پێوەند بە خۆپیشاندان و ئەركی هەنووكەیی هێز و لایەنە سیاسیەكان  گواستەوە. 
جێگەی باسە لەو كۆبوونەوە بەرفراوانە دا هەركام لە لایەنەكان  شیكردنەوەی خۆی لە دۆخی هەنووكەی ئێران پێش كەش كرد و بە گشتی لەسەر ئەركدار بوونی هێز و لایەنە سیاسیەكان لەهەمبەر رەوشی پێكهاتوو ساغبوونەوە و بە ئامانج گرتنی سەرجەمی نیزامی ئاخوندی لە لایەن خەڵكی راپەریو بە نوختە گۆرانێكی بەرچاو لە مێژووی خەباتی گەلانی ئێران تەماشا كرا و هەنگاو نان بو بەردەوامی خۆپیشاندان و یەكریزی و یەكبوونی سەرجەم هێز و لایەنە كانی ئێران و كوردستان بۆچوونی هاوبەشی لایەنەكانی لەسەر بوو.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9505