KHABAT media - ئەندامێکی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لەلایەن هێزەكانی رژیمەوە دەستبەسەر کرا


ئەندامێکی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان لەلایەن هێزەكانی رژیمەوە دەستبەسەر کرا
تاریخ : Wednesday, January 10 @ 15:00:29 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری مەریوان كە ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوانە لەلایەن هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم لەو شارە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵ، رۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانبار، هێزەکانی ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعات


 لە شاری مەریوان هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کاری ”ئیدریس شەریفی“ و دەستبەسەریان کردووە.
ئیدریس شەریفی ئەندامی ”ئەنجومەنی سەوزی چیا“ ی مەریوانە کە هەتا ئێستا هۆی دەستبەسەرکرانی نەزانراوە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9503