KHABAT media - پەسەندكرانی بریارنامەیەك بۆ پشتیوانی لە ئازادی رادەبرین بۆ خەڵكی ئێران لە كۆنگرەی ئەمریكا


پەسەندكرانی بریارنامەیەك بۆ پشتیوانی لە ئازادی رادەبرین بۆ خەڵكی ئێران لە كۆنگرەی ئەمریكا
تاریخ : Wednesday, January 10 @ 14:45:13 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: كۆنگرەی ئەمریكا رەشنووسی بریاری ژمارە 676ی بۆ پشتیوانی لە راپەرینی خەڵكی ئێران بە زۆرینەی دەنگ پەسەند كرد.
ئەم بریارنامەیە لەلایەن ئەد رۆیس سەرۆكی كۆمیتەی كاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا و ئەلیوت ئانێگل ئەندامی پلەبەرزی دیموكراتەكان پێشنیار كرا كە بە 415 دەنگی ئەرێ و 2 دەنگی نەخێر پەسەند كرا.


ئیلیانا رەزلهەتینن ئەندامی پلەبەرزی كۆنگرەی ئەمریكا وتی: جیهان شاهیدی ئەوەیە كە خەڵكی ئێران بەشێوەیەكی بەچاو رژانە سەر شەقامەكان بۆ ئەوەی دژ بە رژیمی توندئاژۆ لە تاران نارەزایەتی دەربرن. ئەوان ئەوەیان روون كردەوە كە سیاسەتەكانی ئەو رژیمە هیچ كێشەیەكی چارەسەر نەكردووە بەڵكوو هەر زیانی گەیاندووە. ئێمە نارەزایەتی بەرینمان پێشتر لە ئێران دیوە. بەتایبەت ساڵی 2009 لەو جۆرە نارەزایەتیانەمان دیبوو بەڵام ئەوجار بەپێچەوانەی 2009 ئەمریكا لە كاری دروست رووی وەرنەگێڕاوە.
دەوڵەتی ئەمریكا بە ئاشكرا پشتیوانی لە خەڵكی ئێران كردووە و وریایی بەو رژیمە داوە كە ئێمە ئاگادارین چ كاردانەوەیەك بۆ نارەزایەتیەكان نیشان دەدا. نارەزایەتی گشتی لە ئێران روونە و ئەو نارەزایەتیانە درزەكانی نێو رژیمی ئاشكرا كردووە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9502