KHABAT media - نارەزایەتی جەماوەری دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندی لە شاری بانە


نارەزایەتی جەماوەری دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندی لە شاری بانە
تاریخ : Wednesday, January 10 @ 06:30:28 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: سەعات 10ی شەوی سێ شەممە 19ی بەفرانباری 1396 جەماوەری قارەمانی شاری بانە دژ بە دەسەڵاتی داگیركەری ئاخوندی بە دروشمی جۆراوجۆر رق و بێزاری خۆیان لەو دەسەڵاتە دەربری.
بەپێی هەواڵی گەیشتووە لە شەقامەكانی بیمارستان و فەرمانداری شاری بانە


 جەماوەری كۆبوونەوەو نارەزایەتی خۆیان لە دەسەڵاتی گەندەڵ و دیكتاتۆر و داگیركەری ئاخوندی دەربریوە.
رژیم لە ترسی پەرەسەندنی نارەزایەتیەكەی ئەوشەو هەر زوو هێزێكی زۆر و پۆشتەی ناردە ناو شار و شاری بە تەواوی میلیتاریزە كردووە.
شایانی گوتنە وێرای شارەكانی دیكەی ئێران لە 10 رۆژی رابردوودا شارەكانی كوردستانیش شاهیدی بەرێوەچوونی كۆبوونەوەی نارەزایەتی دژ بە رژیمی ئاخوندی بووە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9501