KHABAT media - وێڕای هەوڵەكانی رژیم نارەزایەتی درێژەی هەیە


وێڕای هەوڵەكانی رژیم نارەزایەتی درێژەی هەیە
تاریخ : Tuesday, January 09 @ 18:05:41 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: بەپێی راپۆرتەكان شەوی دووشەممە 18ی بەفرانباری 1396 خانەوادە بەندكراوانی چەند رۆژی رابردوو لەبەر دەم گرتووخانەی ئەوینی تاران گردبوونەوەو داوای بەردانی رۆڵەكانیان كرد و هاوكات دروشمی توندیان بە سەرانی دەسەڵات دەوتەوەو بەرەورووی هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئاخوندی بوونەوە.


 هاوكات دەراویشی گونابادی و خانەوادەكیانیان زیاتر لە یەك حەوتوویە لەبەردەم گرتووخانەی ئەویندا كۆبوونەتەوەو داوای ئازادكردنی گیراوەكانیان دەكەن.
هاوكات لە شاری ئەهواز لە گەرەكەكانی حەسیرئاواو و كوی عەلەوی جەماوەر لە بەرامبەر هێرشی پارسدارانی سەركوتگەردا چەكیان بەكار هێناوەو بەپێی هەواڵەكان ژمارەیەك پاسداری رژیم كوژراون.
بەهەمان شێوە خەڵكی شاری بابول هاتوونەتە سەر شەقامەكان و دژ بە سەردانی دەسەڵات دروشمەكانی مەرگ بۆ دیكتاتۆر، مەرگ بۆ خامنەیی و رۆحانیان وتووەتەوە.
لە ئیسلام شاری جەماوەر لە مەیدانەكان كۆبوونەوەو نارەزایەتیان لە دۆخەكە و سیاسەتەكانی رژیم دەربریوە.
هەواڵەكان باس لەوە دەكەن كە مانگرتنی زێڕ فرۆشان لە شارە جۆراوجۆرەكانی ئێران درێژەی هەیەو تا دێ رێژەی مانگرتنەكە بەرینتر دەبێ.
بەپێی ئەو راپۆرتانەی بڵاو بوونەتەوە هەتا ئێستا پێنج گیراوانی ئەم دواییە لە گرتووخانەكانی رژیم و بە دەستی جەلادان لە ژێر شكەنجەدا شەهید كراون كە ناوی سێ كەسیان بریتیە لە سینا قەنبەری و توران مێهرەبان و وەحید حەیدەری.
وێڕای زەبر و زەنگی هێزەكانی رژیم بەڵام تا ئێستا راپەرینەكان بەردەوامە و لە زۆربەی شارەكانی ئێران شەوانە جەماوەری نارازی دروشمەكانی مەرگ بۆ خامنەیی و مەرگ بۆ دیكتاتۆر دەڵێنەوە.







سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9500