KHABAT media - بریارنامەی كۆنگرەی ئەمریكا بۆ پشتیوانی لە راپەرینی خەڵكی ئێران


بریارنامەی كۆنگرەی ئەمریكا بۆ پشتیوانی لە راپەرینی خەڵكی ئێران
تاریخ : Tuesday, January 09 @ 17:59:19 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: جیم بەنكس ئەندامی كۆمیتەی هێزە چەكدارەكانی كۆنگرەی ئەمریكا، رەشنووسی بریاری 675 پێشكەش كرد كە بۆ پشتیوانی لە راپەرینی خەڵكی ئێران و مەحكومیەتی كردەوەی سەركوتگەرانەی رژیمی ئاخوندی دژ بە راپەریوانە.
ناوبراو دەڵێ لەو كاتە هەستیارەدا، گرینگە كە ئێران پشتیوانی لە خەڵكی ئێران بۆ گەیشتن بە خواستەكانیان بكەین. 


ئەمریكا بەڵێنی داوە دیفاع لە مافی مرۆڤ بكات، بەتایبەت ئازادی رادەربرین و ئازادی گردبوونەوە بكات. هەروەها تەئكیدی لەسەر ئەوە كردەوە خەڵكی ئێران بۆ گەیشتن بە دەسەڵاتێكی دیموكراتیك و پەسەند تێدەكۆشن بۆیە پێویستە لەلایەن هەر دوو پارتی ئەمریكاوە پشتیوانی بكرێن.
بریارنامەی 675ی كۆنگرەی ئەمریكا بە ئیشارە بە بەربڵاو بوونی راپەرینی شارەكانی ئێران و كوژران و دەستبەسەركرانی ژمارەیەكی بەرچاو لە راپەریوان لەلایەن رژیمەوە، پێداگری دەكاتەوە كە شارۆمەندانی ئێران، شایستەی پشتیوانین لەلایەن كۆمەڵی نێودەوڵەتیەوە.







سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9499