KHABAT media - بەتەقەی هێزەكانی رژیم كاسبكارێك كوژراو یەكێكی دیكەش بریندار بوو


بەتەقەی هێزەكانی رژیم كاسبكارێك كوژراو یەكێكی دیكەش بریندار بوو
تاریخ : Monday, January 08 @ 16:23:36 UTC
بابه‌ت : کوردستانی


خەباتمێدیا: دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئاخوندی بووە هۆی كوژرانی كاسبكارێكی كورد و بریندار بوونی كارسبكارێكی دیكە.
بەپێی هەواڵ، رۆژی شەممە 17ی بەفرانباری 1396، لە جادەی نێوان زاویە - هەمەدان هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئاخوندی تەقە لە ماشینی كاسبكارێكی كورد دەكەن 


كە لە ئاكامدا یەكێك لە كاسبكارەكان بەناوی سیروان پەسەندی 34 ساڵە و خاوەن ژن و منداڵ و بریندار بوونی شۆفیری ماشینەكە بریندار بووەو رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9497