KHABAT media - بەشداری كۆمیتەی نۆروێژی سازمان لە گردبوونەوەی بەردەم سەفارەتی رژیم لە ئۆسلو


بەشداری كۆمیتەی نۆروێژی سازمان لە گردبوونەوەی بەردەم سەفارەتی رژیم لە ئۆسلو
تاریخ : Sunday, January 07 @ 15:52:59 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: رۆژی شەممە 16ی بەفرانباری 1396 ژمارەیەكی بەرچاو لە ئەندامانی كۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداریان لە گردبوونەوەی بەردەم سەفارەتی رژیم لە ئۆسلو كرد بە مەبەستی مەحكوم كردنی سەركوتی خەڵكی راپەریوی شارەكانی ئێران لەلایەن رژیمی ئاخوندیەوە.
ئەم گردبوونەوەیە لەلایەن دەفتەری شۆرای ملی مقاومەتی ئێران لە ئۆسلو رێكخرابوو كە ژمارەیەكی بەرچاو لە ئێرانیانی شۆرشگێڕ و ئەندامانی سازمانی خەبات لە ئۆسلو بەشداریان تێدا كرد و بە وتنەوەی دروشمەكانی خەڵكی راپەریوی ئێران،


 جینایەتەكانی رژیم دژ بە جەماوەری نارازیان مەحكوم كرد. 
شایانی گوتنە لەم گردبوونەوەیەدا چەندین پەیام پێشكەش كران كە بریتی بوون لە پەیامی شۆرا كە لەلایەن بەرێز پەرویز خەزاییەوە پێشكەش كرا و پەیامی كۆمیتەی نۆروێژی سازمان لەلایەن عەلی بەهرامیەوە خوێندرایەوە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9495