KHABAT media - راپەرینی جەماوەری شارەكانی ئێران لە رۆژی نۆیەمدا


راپەرینی جەماوەری شارەكانی ئێران لە رۆژی نۆیەمدا
تاریخ : Sunday, January 07 @ 15:38:58 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: رۆژی هەینی 15ی بەفرانباری 1396، راپەرینی جەماوەری شارەكانی ئێران وێرای بوونی هێزێكی زۆری رژیم بەردەوام بوو.
بەپێی راپۆرتەكان، رۆژی هەینی جەماوەری قارەمانی شارەكانی ئێران بۆ رۆژی نۆیەم درێژەیان بە نارەزایەتی خۆیان داو لە زۆرێك لە شارە گەورەكان و ناوچە جیاجیاكانی ئێران دژ بە دەسەڵاتی گەندەڵ و دزی ئاخوندان رژانە شەقامەكان.
لە شاری تاران هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم هەوڵی زۆریان دا كە رێگە لە گردبوونەوەی جەماوەری بگرن، 


بەڵام لە مەیدانی ئینقلاب و وەلی عەسر و شەقامی مونیریە، شەقامی پیروزی، نیزام ئاباد، نارمەك و تاران پارس جەماوەر نارەزایەتی خۆیان دەربری و لەگەڵ هێزە سەركوتگەرەكاندا شەر و پێكدادان رووی داو لە ئاكامدا چەندین كەس بریندار و دەستبەسەر كراون.
لە تەورێز لە دوای پێشبركێی فوتباڵ لەو شارە، جەماوەر دژ بە هێزەكانی رژیم وێستانەوە و لە مەیدانی ئابرەسان شەر و پێكدادان رووی داو لە ئاكامدا چەندین كەس بەهۆی باتۆم و لێدانی ئەو هێزانەوە بریندار بوون.
هەروەها لە شاری ئەراك، لاهیجان، تاكستان، كاشان، خومەین، بۆكان، كامیاران، ورمێ، كرماشان، قەزوین و شاهین شار و چەندین شار و ناوچەی دیكە بەرەورووی هێزەكانی رژیم بوونەوەو دروشمیان دژ بە دەسەڵاتدارانی رژیم دا.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9494