KHABAT media - هێزەكانی رژیم لە كوردستان دەیان كەسیان دەستبەسەر كردووە


هێزەكانی رژیم لە كوردستان دەیان كەسیان دەستبەسەر كردووە
تاریخ : Sunday, January 07 @ 15:29:15 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: لە ماوەی یەك حەوتووی رابردوودا هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم لە شارە جیاجیاكانی كوردستان دەیان كەسیان دەست بەسەر كردووە.
بەپێی هەواڵ، لە دوای راپەرینەكان لە شاری كرماشان دەیان كەس لە راپەریوانی ئەو شارە لەلایەن هێزە سەركوتگەرەكانەوە دەستبەسەر كراون كە ناوی سێ لەو دەستبەسەركراوانە بریتین لە: نەبی تەڕدەست، ئومید جەمشیدی، لوقمان وەیسی كە خوێندكاری  زانستگای رازی كرماشان بوون.



لە شاری ئیلامیش لە دوای نارەزایەتیەكان و دانی دروشمی جۆراوجۆر دژ بە رژیم و بەردەوامی ئەو نارەزایەتیە جەماوەریانە هێزەكانی رژیم دەیان كەسیان دەستبەسەر كردووە كە ناوی نزیك بە 50 كەسیان لەلایەن هەواڵدەریەكانەوە ئاشكرا بووە و بریتین لە: 
سلێمان عەبدی، عەباس ئەرغەند، لوقمان كەرەمی، فەرهاد كەرەمی، جەواد كەرەمی، موزەفەر رەحمانی، روحوڵا ئەرغەند، حافیز عەبداڵی، سارا جەمشیدی، یەزدان فەرج زادە، محەمەد مەعسومی، محەمەد ئەمیری، سازمان ئەرغەوانی، موزەفەر محەمەدی، مەحمود چەمەنگوڵ، سامان عەبدوڵاهی، عەلی زارعی، ئەكبەر دەروێژی، عارف دەروێشی، حەیدەر لتە، مەیسەم لتە، عارف فەتاحی، قوباد دارسی، جەواد خەیرخوا، مستەفا جاوید، مێهدی باوێر، علی حەقی، جەواد خەیبەر، عەلییوڵا غوڵامی، عەلی نەوئالوود، ئەحمەد مورادخانی، ئیحسان موحەمەدی، یەزدان فەرەجزادە، ماهان قەنبەری، بێهزاد شەكەری و....
هەروەها لە شارەكانی دیكەی وەكوو سنە، سەقز، بۆكان، كامیاران، بانە ژمارەیەكی زۆر لە لاوان لەلایەن هێزەكانی رژیمەوە گیراون. هێزەكانی رژیم لە شاری سەقز رۆژنامەنووس دارا مستەفەویان دەستبەسەر كردووە و لێپێچینەوەیان لێ كردووە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9493