KHABAT media - راگەیەندراوی چوار راپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر راپەرینی جەماوەری ئێران


راگەیەندراوی چوار راپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر راپەرینی جەماوەری ئێران
تاریخ : Sunday, January 07 @ 15:25:13 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: چوار راپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا نیگەرانی خۆیان لە سەركوتی جەماوەری راپەریو لەلایەن رژیمی ئێرانەوە دەربری.
لە راگەیەندراوی راپۆرتدەرانی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان دا هاتووە: خواستی راپەریوان لە ئێران بۆ ئازادی و ژیان و مافەكانیانە. ئێمە نیگەرانی توندی خۆمان لەو راپۆرتانەی لەبارەی كوژرانی زیاتر لە 20 كەس بەتایبەت منداڵان و دەستبەسەر كردنی سەدان كەسی دیكە لە سەرانسەری ئێران.


 ئێمە زۆر نیگەرانین لە شێوەی هەڵسووكەوتی بەرپرسانی رژیمی ئێرانین لەگەڵ نارازیان و چارەنوسی دەستبەسەر كراوان. ناونیشانی تێكرای دەستبەسەركراوان دەبێ ئاشكرا بكرێ و بتوانن پێوەندیان لەگەڵ كەس و كار هەبێ و دەستیان بە پارێزەر بگات. فەرمانی رژیم بە سوپای پاسداران بۆ سەپاندنی هێز بە مەبەستی هێز بۆ سەركوتی راپەریوان، و هەرەشەی قەزایی بۆ سزای توند قەبووڵ نەكراوە.
لەو راگەیەندراوەی راپۆرتدەرانی نەتەوە یەكگرتووەكاندا سانسوری هۆكانی پێوەندی وەك پێشێلكردنی مافی بنچینەیی شارۆمەندان لێكدراوەتەوە و هاتووە: ئێمە لەوەی كە رژیمی ئێران ئینتەرنێتی لە خەڵك بریوە و تۆرە كۆمەڵایەتیەكانی وەك ئینستاگرام و بەرنامەكانی ناردنی پەیامی داخستووە، زۆر نیگەرانین.
عاسیمە جەهانگیر راپۆرتدەری تایبەتی مافی مرۆڤ بۆ كاروباری مافی مرۆڤ
دەیوید كی راپۆرتدەری تایبەتی بۆ ئازادی رادەربرین و عەقیدە
ئەگنس كالامارد راپۆرتدەری تایبەتی ئێعدامی ناقانوونی و خۆسەرانە
مایكڵ فراست راپۆرتدەری تایبەتی دۆخی پارێزەرانی مافی مرۆڤ






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9492