KHABAT media - بەشداری ئەندامانی کومیتەی سوید لە پشتیوانی ڕاپەڕینەکانی خەڵکی ئێران


بەشداری ئەندامانی کومیتەی سوید لە پشتیوانی ڕاپەڕینەکانی خەڵکی ئێران
تاریخ : Sunday, January 07 @ 09:01:05 UTC
بابه‌ت : کاروتێکۆشان


خەباتمێدیا: سەر لەئێوارەی ڕۆژی سێشەممەی مانگی ١ی ٢٠١٨ ئەندامانی کومیتەی سویدی سازمانی خەبات لە شاری یوتۆبۆری بەشداریان لە  خۆپیشاندانێکی جەماوەریدا کرد. 
ئەو خۆپیشاندانە بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینەکانی خەڵکی شارەكانی ئێران دژ بە ڕێژیمی ئاخوندی سازدرابوو.


 خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشمی جۆراوجۆر دژ بە ڕژیمی ئاخوندی پشتیوانی خۆیان لە خۆپیشاندانە جەماوەریەکانی شارەكانی ئێران دەربڕی و داوایان لە ناوەندو کۆڕو کۆمەڵە نێودەوڵەتیەکان کرد کە پشتیوانی لە ماف و ئازادیەکانی خەڵکی ئێران و کوردستان بکەن و هاوکاری وپەیوەندیەکانیان لەگەڵ ڕێژیم سنووردار بكەن. شایەنی باسە خۆپیشاندەران ماوەی ٢ سەعات درێژەیان بە خۆپیشاندانەکانیان دا.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9491