KHABAT media - كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی راپەرینی خەڵكی ئێران


كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی راپەرینی خەڵكی ئێران
تاریخ : Sunday, January 07 @ 08:49:21 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: شەوی هەینی 15ی بەفرانبار بە كاتی تاران، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر راپەرینی جەماوەری ئێران و جینایەتەكانی رژیم، لەسەر داوای نوێنەری ئەمریكا لەو ئەنجومەنە كۆبوویەوەو تاوتووی نارەزایەتیەكانی جەماوەری ئێرانیان كرد.


نوێنەری قەزاقستان وتی نارەزایەتی لە ئێران 28ی دیسامبری 2017 بە بەشداری سەدان كەس دەستی پێ كرد و بێزاری خۆیان لە رەوشی ئابووری دەربری و ئەو نارەزایەتیە لە رۆژانی دوایی دا پەرەی سەند بۆ شارەكانی دیكە.
نارازیان خوازیاری راگرتنی هەناردە كردنی پووڵەكانی ئێران بۆ وەڵاتانی دەرەوە و رۆژهەڵاتی ناوەراست بوون.
لەو نارەزایەتیانەدا زیاتر لە 20 كەس لەوانە منداڵێكی 13 ساڵە كوژراوە.
نیكی هێلی نوێنەری ئەمریكا لە ئەنجومەنی ئاسایش: لە حەوتووی رابردوودا لە 75 شاری ئێران نارەزایەتی رووی داوە. مافی مرۆڤ شتێك نیە كە دەوڵەتەكان بە خەڵكی بدەن بەڵكوو ئەوە مافی هەر مرۆڤێكە.
خەڵكی ئێران وتیان كە ئیتر بەسە و قسەی خۆیان كرد.
رژیمی ئێران ساڵانە 6 ملیارد دولار بۆ پشتیوانی لە ئەسەد و رشتنی خوێنی سوریە خەرج دەكات.
بەجێی خەرج كردنی سەرمایەكانی ئێران بۆ خەڵك و دروست كردنی خانوو بۆ بوومەلەرزە لێدراوانی ئەم دواییە، رژیمی ئێران سەرمایەكان بۆ تیرۆریستەكان خەرج دەكات.
من داوا لە رژیمی ئێران دەكەم دەست لە سنوورداركردنی ئینتەرنێت و تۆرە كۆمەڵایەتیەكان هەڵگرێ. چوونكە لە كۆتایی دا خەڵكی ئێران سەركەوتوو دەبن.
لە ساڵی 2009دا كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و ئەمریكا بێ دەنگ بوون و بوونە هۆی ئەوەی كە خواستەكانی خەڵك وەدیی نەیەت بەڵام ئێستا ئێمە رێگە بەو كارە نادەین.
نوێنەری فەرناسە لەو ئەنجومەنە: دەوری ئێمە ئەوەیە كە بتوانین هەر كارێك بكەین هەتا رێگە چارەیەك بۆ قەیرانی خۆرهەلاتی ناوەراست بدۆزینەوە.
بەرنامەی ناوكەیی ئێران هەر بۆ ئەوە بوو و ئەو رێكەوتنە بنەمایەكی سەرەكی بۆ ئەوە بوو.
ئێمە دەبێ بەردەوام بین لە قسەی رووك و ئاشكرا لەگەڵ ئێران هەتا لەبارەی دەوری ئەو رژیمە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و وەڵاتانی ناوچەكە بە ئاكام بگەین و بابەتی دەستێوەردان لە وەڵاتانی ناوچەكە بخەینە بەر باس.
لەبارەی نارەزایەتیەكان لە ئێران داوا لەو رژیمە دەكەین هەتا هەل بۆ دەربرینی خواستی خەڵك برەخسێنێ.
رژیمی ئێران دەبێ رێز لە ویستی خەڵكی ئێران بگرێ.
تەنیا خەڵكی ئێرانن كە دەتوانن لە بارەی چارەنووسی خۆیانەوە بریار بدەن.
نوێنەری كوەیت : ئێمە بەداخەوەین بۆ كوژرانی هاوولاتیان لە ئێران. ئێمە پێداگری لەسەر ئەوە دەكەینەوە كە دەبێ مافی رادەربرین و مافی ئازادی لە كۆمەڵگەكان دابین بكرێ.
ئاسایش لە ئێران بنەمای ئاسایشی ناوچەكە و جیهانە. دەبێ دڵنیا بینەوە كە لە ئێران قوربانی دیكە نەبێ.
نوێنەری بریتانیا: 
رژیمی ئێران دەبێ پێبەندی بەڵێنەكانی لەبارەی پێبەندبوون بە مافی مرۆڤ لە پێوەند بە نارەزایەتیەكانی ئەم دواییە بێ.
ئینگلیس پێی وایە شێوەی بەرەورووبوونەوە لەگەڵ نارازیان زیاترە لە پێشێلكردنی مافی مرۆڤی خەڵكی ئێران و جێی نیگەرانی جیهانیە.
چالاكیە ناوچەییەكانی رژیمی ئێران ئاسایشی ناوچە و جیهانی تێكداوە. بەتایبەت گواستنەوەی مووشەكە بالستیكەكان بۆ یەمەن كە پێشێلكردنی بریارنامەكانی ئەنجومەنی ئاسایشە.
ئێمە داوا لە ئێران دەكەین كە رێز لە مافی مرۆڤی هاووڵاتیان و رێز لە بریارنامەكانی ئەنجومەنی ئاسایش بگرێ. ئەوە تەنیا رێگەی ئارامی ناوچەكەیە.
هەروەها نوێنەری وەڵاتانی سویید، هولەند، چین، پێروو لەوبارەوە قسەیان كرد و داوایان لە رژیمی ئێران كرد كە رێز لە مافەكانی مرۆڤ لە ئێران بگرێ.
نوێنەری رووسیە لەو كۆبوونەوەدا بەپێچەوانەی وەلاتانی دیكە رەخنەی لە ئەمریكا گرت و هەڵوێستەكانی پشتیوانی بوو لە رژیمی ئێران. نوێنەری رووسیە وتی: ئەمریكا بەو داوایە بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش، پەیرەوی ئەنجومەنی ئاسایشی ژێرپێ ناوە. پەیامی پشتیوانی ئەمریكا بۆتە هۆی ئاشتی ئێرانیەكان چوونكە خەڵكی ئێران دژی ئەمریكان. ئێمە خوازیاری بشێوی لە ئێران نین. ئەمریكا دۆخی ئێستای ئێران و پێشێلكردنی مافی مرۆڤی كردووەتە بیانوو بۆ پێشێلكردنی بەرجام.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9490