KHABAT media - بەشداری سازمان لە گردبوونەوەی بەردەم پارلمانی نۆروێژ بۆ پشتیوانی لە راپەرینەكانی خەڵكی ئێران


بەشداری سازمان لە گردبوونەوەی بەردەم پارلمانی نۆروێژ بۆ پشتیوانی لە راپەرینەكانی خەڵكی ئێران
تاریخ : Friday, January 05 @ 16:53:38 UTC
بابه‌ت : کاروتێکۆشان


خەباتمێدیا: رۆژی پێنج شەممە 4ی ژانویەی 2018، 14ی بەفرانباری 1396 لەسەر داوای دەفتەری شۆرای ملی مقاومەت لە ئۆسلۆ، كۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بەشداری لە گردبوونەوەی ئێرانیانی ئازادە كرد، كە لەلایەن شۆراوە بەمەبەستی پشتیوانی لە راپەرینی خەڵكی شارەكانی ئێران دژ بە رژیمی دیكتاتۆر و گەندەڵی ئاخوندی كە لەبەردەم پارلمانی نۆروێژ رێكخرابوو.


كۆمیتەی نۆروێژی سازمان لەو بارەوە پەیامی هەبوو كە لەلایەن بەرێز كاك عەلی بەهرامیەوە خوێندرایەوە. لە پەیامی كۆمیتەدا وێڕای پشتیوانی لە راپەرین و خۆراگری خەڵكی وەزاڵەهاتووی ئێران دژ بە رژیمی ئاخوندی، داوای لە جەماوەری كوردستان كرد پشتیوانی لە نارەزایەتی شارەكانی دیكەی ئێران بكەن و پەیوەست بن بەو نارەزایەتیانەوە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9489