KHABAT media - ئەمریكا گەمارۆی خستە سەر پێنج شیركەتی رژیمی ئێران


ئەمریكا گەمارۆی خستە سەر پێنج شیركەتی رژیمی ئێران
تاریخ : Friday, January 05 @ 16:21:25 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: دەوڵەتی ئەمریكا گەمارۆی خستە سەر پێنج شیركەتی سەر بە رژیمی ئێران كە پێوەندیان بە بەرنامەی مووشەكی ئەو رژیمەوە هەیە. ئەو شیركەتانە پیشەسازین و بە باكری ناسراون كە بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەمریكا لە پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەكی رژیمی ئێراندا دەوری گرینگیان هەیە.



بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریكا تێكرای دارایی شیركەتەكانی خەرازی، موقەدەم، سەنیعی خانی و شوشتەری لە ویلایەتە یەكگرتووەكان دەستیان بەسەردا دەگیرێ و قەدەغەیە شیركەتە ئەمریكاییەكان سات و سەودایان لەگەڵدا بكەن.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9487