KHABAT media - دانیشتنی كومیسیۆنی پێشمەرگەی سازمانی خەبات لەگەڵ لێژنەی پێشمەرگەی پارلەمانی كوردستان


دانیشتنی كومیسیۆنی پێشمەرگەی سازمانی خەبات لەگەڵ لێژنەی پێشمەرگەی پارلەمانی كوردستان
تاریخ : Thursday, January 04 @ 16:33:39 UTC
بابه‌ت : کاروتێکۆشان



خەباتمێدیا: ڕۆژی چوارشەمە رێكەوتی (٢٠١٨/١/٣) شاندێكی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران سەردانی پارلەمانی هەرێمی كوردستانی كرد. شاندی سازمانی خەبات پێكهاتوو لە بەرێزان كاك كامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی كومیسیۆنی پێشمەرگە و بەرێزان خاتوو شیلان محەممەدی و خاتوو ئەوین فەرەجی


 ئەندامانی كومیتەی ناوەندی سەردانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستانیان كرد و لە لایەن بەرێز خاتوو شیلان شێخ جەعفەر سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە و شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی كوردستان پێشوازییان لێكرا.
لەو دیدارەدا چەندین تەوەری گرینگی رۆژ  و باسی جێگەی بایەخی دوو لایەن ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر كرا و پرسەكانی تایبەت بە گەلی كورد لە هەر چوار بەشی كوردستان قسەی لەسەر كرا. جێگەی باسە سەرۆكی لێژنەی پێشمەرگەی پارلەمانی كوردستان وێرای ستایش و پێزانینی خۆی بۆ بەشداری هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات لە شەری داعش ، دەوری هێزەكانی پێشمەرگەی لەو نەبەردیانەی بەشداریان تیدا كردبوو بە گرینگ و شوێندانەر وەسف كرد.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9486