KHABAT media - راپەرینە جەماوەریەكانی ئێران درێژەی هەیە


راپەرینە جەماوەریەكانی ئێران درێژەی هەیە
تاریخ : Wednesday, January 03 @ 16:52:02 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: جەماوەری نارازی و بێزار لە ستەم و چەوسانەوەی ئێران، رۆژی 12ی بەفرانباریش درێژەیان بە نارەزایەتیەكان لە شارە جۆراوجۆرەكانی ئێران داو بە توندترین دروشم خوازیاری رووخان و لەناوچوونی رژیمی دیكتاتۆر و گەندەڵی ئاخوندان بوون.
وێرای بەربەست و هەرەشەی ناوەندە سەركوتگەرەكانی رژیم و میلیتاریزە كردنی شارەكان و داخستنی هێڵی ئینتەرنێت، لە شارە گەورەكانی وەك، تاران، تەورێز، ئیسفەهان، ورمێ، كرماشان، ئیلام، مەشهەد، كازرون، هەمەدان، ئەهواز، رەشت، كەرەج، ئابادان، كاشان و چەندین شاری دیكە بە بەربڵاوی بەرێوەچوو. 



جەماوەری راپەریوی ئێران دروشمەكانی مەرگ بۆ دیكتاتۆر، مەرگ بۆ خامنەیی، مەرگ بۆ رۆحانی، تۆپ تانك فشفشە ئاخوند باید كشتە شه، توپ تانك فشفشە ا‌خوند باید گم بشە و دەیان دروشمی دیكەیان دەوتەوە.
شایانی گوتنە لە چەند رۆژی رابردوودا هێزەكانی رژیم لە ترسی راپەرین شارەكانی كوردستانیان بەتەواوی بە سەربازی كردووە و راپۆرتەكان باس لەوە دەكەن كە خەڵك لە دەرفەت دەگەرێن بۆ راپەرین و دۆخی شارەكان ئاڵۆز راگەیەندراوە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9483