KHABAT media - وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریكا: خەڵكی ئێران خوازیاری گۆڕانن


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریكا: خەڵكی ئێران خوازیاری گۆڕانن
تاریخ : Wednesday, January 03 @ 16:42:58 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: هیدەر نائۆرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریكا لە كۆنفرانسێكی هەواڵدەریدا لەبارەی راپەرینەكانی خەڵكی ئێران گووتی: ئەوەی كە سەرۆككۆماری ئامریكا باسی لێوە دەكات بە وردی خواستی خەڵكی ئێرانە بۆ گۆران. 
ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێك لە پێوەند بە داواكاری نیكی هێلی لە شۆرای ئەمنیەت بۆ پێراگەیشتن بە سەركوتی خۆپیشاندەرانی ئێران لە شۆرای ئەمنیەت گووتی: زۆرێك لە وڵاتانی جیهان ئەوەی كە لە ئێراندا روودەدات لە نزیكەوە دەبینن، ئامریكاش بەهەمانشێوە. بە دڵنیاییەوە هاوپەیمان و هاوبەشەكانی ئێمەش وەك فەرانسەو ئاڵمان و ئینگلستانیش بەهەمان شێوە.


 ئێوە لە رۆژەكانی كۆتایدا گوێبیستی ئەوان بوون كە نیگەرانیەكانیان بەهەمان شێوەی ئێمەیە و نیگەرانن لە بارەی مافی مرۆڤ لە ئێراندا.
ئێمە لە نزیكەوە شاهێدی دەستبەسەر كردنی خەڵكین بە هۆی خۆپیشاندانێكی ئاشتیخوازانە. بارودۆخی خەڵكی ئێران، جێگەی نیگەرانی  ئێمەیەو  باوەرم وایە بابەتی نیگەرانی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانیشە. 
نیگەرانی ئێمە لەوەیە كە خەڵكی ئێران نەتوانن بە شێوەیەكی كراوەو بە ئازادانە و بەبێ ترس لە زیندانی كردن قسە بكەن. 
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد كە: ئێمە لە كۆمەڵێك خۆپیشاندەرمان بیستووە كە نیگەرانی پشتیوانی ماڵی لە سوریە و حزب اللە و ناردنی چەك بۆ سەراسەری جیهانن، بەو هۆكارە دۆناڵد ترامپیش هاوشێوەی خەڵكی ئێران بەدوای گۆرانەوەیە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9482