KHABAT media - سپای تیرۆریستی پاسدارانی رژیم كۆنە جاشەكان چەكدار دەكاتەوە


سپای تیرۆریستی پاسدارانی رژیم كۆنە جاشەكان چەكدار دەكاتەوە
تاریخ : Wednesday, January 03 @ 16:29:35 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: لەگەڵ پەرەسەندنی راپەرینەكان لە كوردستان و باقی پارێزگاكانی رۆژئاوای ئێران، ناوەندی خانەنشینكراوەكانی سپای پاسداران لە پارێزگای كوردستان، كۆنەجاشەكانی بانگ كردووەتەوە.
ئەو ناوەندە بە ناردنی كورتە نامە بۆ كۆنە جاشەكان، داوای لێكردوون كە بە زوترین كات خۆیان بناسێنن بە سپای شاری سنە. 



ناوەرۆكی ئەو كورتە نامەیە بریتیە لە: بە سەرنج دان بە زەرورەتی پێشهاتوو، بەمەبەستی رێكخستن بۆ رووبەرووبونەوە لەگەڵ فیتنە، پێویستە بە زوترین كات خۆتان بناسێنن بە سپای شاری سنە. 
هەر لەو پێوەندیەدا، هەموو دەزگاكانی ئێتلاعاتی سەر بە رژیم لە پارێزگاكانی ورمێ، كرماشان و ئیلام، بە ناردنی كورتە نامە بۆ هاوڵاتیان، هەرەشەیان لێكردوون كە بەشداری خۆپیشاندانەكان نەكەن و ئەو خۆپیشاندانانەیان بە غەیرە قانونی و رێپێنەدراو لەقەڵەم داوە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9481