KHABAT media - راپەرینی مەزنی جەماوەری ئێران دژ بە رژیمی گەندەڵی حاكم بەردەوامە


راپەرینی مەزنی جەماوەری ئێران دژ بە رژیمی گەندەڵی حاكم بەردەوامە
تاریخ : Tuesday, January 02 @ 10:48:55 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: رۆژانی 10 و 11ی بەفرانباری 1396 لە زۆربەی شارەكانی ئێران راپەرینی مەزنی جەماوەریی دژ بە رژیمی گەندەڵی ئاخوندان بە بەشداری هەزاران كەس بەرێوەچوو.
نارەزایەتی و راپەرین لە دەیان شار لەوانە: مەشهەد، ئیسفەهان، تاران، تەورێز، كرماشان، سنە، بانە، كاشان، لاهیجان، ئیزە، مەلایر، توسركان، قهدەریجان، بوشێهر، هومایونشار، كەرەج، مەسجد سلێمان، نەهاوەند، بەندەرعەباس، رەشت، قوم، شاهین شار، گورگان، هەمەدان،


 ئیلام، زەنجان، شاری رەزا، ماەشهر، تاكستان، شادگان، قەزوین، خورەم ئاوا، كەنگاوەر، نەجەف ئاوا، نورئاباد و چەندین شار و ناوچەی دیكە بەرێوەچوو.
لە دوو رۆژی رابردوودا هێزە سەركوتگەرەكان ژمارەیەكیان لە جەماوەری راپەریو دەستبەسەر كردووە، هەروەها بەهۆی دەستڕێژی ئەو هێزانە دەیان كەس كوژراو و بریندار بوون.
بەپێی هەواڵەكان ئامادەكاری دەكرێ بۆ راپەرین لە رۆژی شەشەمدا لە هەموو شارەكانی ئێران.
لەلایەكی دیكەو هەر لەو بارەوە هەواڵەكان باس لەوە دەكەن لە شارەكانی كوردستانیش بە هەمانشێوە ئامادەكاری بۆ راپەرینی جەماوەری دەكرێ و لە شارەكانی سنە و بانە و كرماشان و ئیلام نارەزایەتی بەرچاو بەرێوەچووە. لە ترسی بەرینتر بوونی نارەزایەتی جەماوەر رژیمی ئێران شارەكانی كوردستانی زیاتر لە رابردوو میلیتاریزە كردووە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9479