KHABAT media - پشتیوانیە نیونەتەوەییەكان بۆ راپەرینی خەڵكی ئێران


پشتیوانیە نیونەتەوەییەكان بۆ راپەرینی خەڵكی ئێران
تاریخ : Tuesday, January 02 @ 10:27:57 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: ماوەی پێنج رۆژە راپەرینێكی مەزن و كەم وێ،ە لە شارەكانی ئێران دژ بە دەسەڵاتی گەندەڵ و دیكتاتۆری ئاخوندی بەرێوەدەچێ كە رژیم هەواڵی تەواو بۆ سەركوتی راپەرینەكان دەدا و تا ئێستا ژمارەیەكیش شەهید و برینداری لێكەوتۆتەوە.
ئەم نارەزایەتیانەی خەڵك لەلایەن كۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بەتایبەت سەرۆك و وەزیر و پارلمانتارەكانی وەڵاتەنەوە پشتیوانی لێ كراوە.


سەرۆك كۆماری ئەمریكا دۆناڵد ترامپ تا ئێستا سێ جار پشتیوانی لە راپەرینی خەڵكی ئێران دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندی راگەیاندوە. هەروەها مایك پێنس، وەزیری دەرەوە و چەندین ئەندامی كۆنگرە و سەنا پشتیوانیان لە نارەزایەتی خەڵكی ئێران كردووە.
هەروەها وەزیری دەرەوەی بریتانیا، نۆروێژ، سویید، یەكیەتی ئوروپا و چەندین وەڵاتی دیكە پشتیوانیان لە خواستی راپەرینی خەڵكی ئێران كرد.
هەروەها راگەیەنە جیهانیەكان بەشێوەیەكی بەربڵاو راپۆرتیان لە نارەزایەتیەكانی خەڵك هەیە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9478