KHABAT media - لاوێكی بانەیی بە تەقەی هێزەكانی رژبم شەهید كرا


لاوێكی بانەیی بە تەقەی هێزەكانی رژبم شەهید كرا
تاریخ : Sunday, December 31 @ 08:47:21 UTC
بابه‌ت : کوردستانی


خەباتمێدیا: لە ئاكامی تەقەی هێزەكانی  رژیمی ئاخوندی لە سەر سنووری بانە كۆڵبەرێكی خەڵكی شاری بانە دەپێكرێ‌ و لە ئاكامدا شەهید دەبێ. 
شەوی شەممە 9ی بەفرانبرای 1396 لە سنوری مێشیاو كۆڵبەرێكی كورد بە ناوی هادی ئەمینی  تەمەن 26 ساڵ  و خەڵكی گوندی بەیاندەرەی سەر بە شاری بانە لە ئاكامی دەسترێژی هێزەكانی رژیم  گیانی لەدەست دا. 



جێگەی باسە ئەو كۆڵبەرە بە بێ ئەوەی كە هیچ بارێكیان پێ و بێ و پێشوەختە ئاگادار بكرێنەوە دراونەتە بەردەسترێژی چەك و وەك باس دەكرێ‌ هاوكات لەگەڵ شەهید بوونی هادی ئەمینی دوو كۆڵبەری تریش بریندار بوونە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9474