KHABAT media - راپەرین و نارەزایەتی جەماوەری زۆربەی شارەكانی ئێرانی گرتەوە


راپەرین و نارەزایەتی جەماوەری زۆربەی شارەكانی ئێرانی گرتەوە
تاریخ : Saturday, December 30 @ 16:39:21 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: لە دوای ئەوەی رۆژانی پێنج شەممە و هەینی جەماوەری شارەكانی مەشهەد و كرماشان دژ بە گرانی راپەرین و چەندین شاری دیكەش چوونە پاڵ خەڵكی نارازی ئەو دوو شاره، رۆژی شەممە 9ی بەفرانباری 1396 لە دوای بانگەوازی چالاكان بۆ نارەزایەتی سەرانسەری لە ئێران،


 خەڵكی ژمارەیەكی زۆر لە شارەكانی وەك كرماشان، شاهین شار، ئیسفەهان، ئەردەبێڵ، گەچساران، ساوە، شاری كورد، ئەبهەر، زەنجان، هەمەدان، مەلایر، ئەهواز، ورمێ، گورگان، كرمان، ئیزە، دورود، تاران و بەتایبەت زانستگای تاران درێژەیان بە راپەرینە جەماوەریەكان داو خەڵكی ئەو شارانە رژانە شەقامەكان.
خەڵكی نارازی ئەو شارانە چەندین دروشمی وەك: مەرگ بۆ خامنەیی، مەرگ بۆ دیكتاتۆر، دەمرین دەجەنگین، ئێران وەردەگرینەوە، چەندین دروشمی دیكەی دژ بە رژیمیان دەوتەوە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9472