KHABAT media - سەردانی پێوەندیی هەولێری سازمانی خەبات لە كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان


سەردانی پێوەندیی هەولێری سازمانی خەبات لە كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
تاریخ : Friday, December 29 @ 13:12:53 UTC
بابه‌ت : کاروتێکۆشان


خەباتمێدیا: رۆژی پێنج شەممە 7ی سەرماوەزی ١٣٩٦، شاندێكی پێوەندییەكانی هەولێری سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران سەردانی پێوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كودستانی كرد. شاندی پێوەندیی هەولێری سازمانی خەبات بە سەرپەرشتی بەرێز شۆڕشی حاجی بەرپرسی نوێنەرایەتی هەولێر و 


 كاك گۆران مەدەنی كادری سازمانی خەبات سەردانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد و لە لایەن بەرێز ئارام مودەڕسی بەرپرسی نوێنەرایەتی کۆمەلەی زەحمەتکێشان لە شاری هەولێر پێشوزاییان لێكرا.لەو دیدارە دۆستانەیە دا چەندین تەوەری رۆژ قسە و ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر كرا و زەرورەتی یەکانگیری ریزەکانی گەلی کورد بیر هێندرایەوە.
جێگەی باسە دوو لایەن لەسەر بەردەوامی نزیكی و هاوكاریی زیاتری سازمانی خەبات و كۆمەڵەی زەحمەتکێشان پێداگرییان كردەوە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9470