KHABAT media - دەستبەسەرکرانی هاوڵاتیەکی مەریوانی لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە


دەستبەسەرکرانی هاوڵاتیەکی مەریوانی لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە
تاریخ : Friday, December 29 @ 12:47:58 UTC
بابه‌ت : کوردستانی


خەباتمێدیا: هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم هاوڵاتیەکی مەریوانیان کە پێشتر حوکم درابوو، دەستبەسەر کرد
بەپێی هەوال،ڕۆژی چوارشەممە  ٦ی بەفرانبار،  نەجمەدین فەرەجی هاووڵاتی مەریوانی کە پێشتر لەلایەن دادگای سەرکوتگەری رژیم لە  شاری مەریوان بە تۆمەتی ”چالاکی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی رژیم“ حوکمی ١٥ مانگ زیندانی بەسەر دا سەپابوو، دەستبەسەر و رەوانەی گرتووخانە  کرا. 



نەجمەدین فەرەجی خەڵکی ئاوایی ”لەنج ئاوا“ی مەریوانە کە ڕێکەوتی ٢ی پووشپەری ساڵی ١٣٩٥ لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئێران دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان برابوو.
ناوبراو دوایی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا و لە کۆتاییدا دادگای رژیم لە  شاری مەریوان حوکمی ١٥ مانگ زیندانی بەسەردا سەپاند.
ئەو بەندکراوە کوردە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری مەریوان ڕاگیراوە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9468