KHABAT media - سەردانی نوێنەرایەتی هەولێری سازمانی خەبات لە نوێنەرایەتی كۆمەڵەی شۆڕشگێر


سەردانی نوێنەرایەتی هەولێری سازمانی خەبات لە نوێنەرایەتی كۆمەڵەی شۆڕشگێر
تاریخ : Monday, December 25 @ 11:48:27 UTC
بابه‌ت : کاروتێکۆشان


خەباتمێدیا: رۆژی  یەكشەممە ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦، شاندێكی پێوەندییەكانی هەولێری سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران سەردانی پێوەندیی كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كودستانی كرد. شاندی پێوەندیی  هەولێری سازمانی خەبات بە سەرپەرشتی بەرێز كاك شۆڕشی حاجی بەرپرسی نوێنەرایەتی هەولێر و بەرێز كاك گۆران مەدەنی كادری سازمانی خەبات سەردانی كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانیان كرد 



و لە لایەن بەرێز كاك ساڵح شەریفی بەپرسی نوێنەرایەتی و هەروەها بەرێز كاك سامان ریشە ساحێب ئەندامی جیگری كومیتەی ناوەندی  پێشوزاییان لێكرا.لەو دیدارە دۆستانەیە دا چەندین تەوەری رۆژ قسە و ئاڵوگۆری بیرورای لەسەر كرا. بارودۆخی ناوچەكە و ئێران و كورد بە گشتی لەو تەوەرانە بوون كە قسەیان لەسەر كرا و بیرورا گۆردرایەوە. 
جێگەی باسە دوو لایەن لەسەر بەردەوامی نزیكی و هاوكاریی زیاتری سازمانی خەبات و كۆمەڵەی شۆڕشگێر پێداگرییان كردەوە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9459