KHABAT media - كۆڵبەرێك لە سنووری پیرانشار بریندار كرا


كۆڵبەرێك لە سنووری پیرانشار بریندار كرا
تاریخ : Wednesday, December 20 @ 11:40:12 UTC
بابه‌ت : کوردستانی


خەباتمێدیا: هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران، لە سنووری پیرانشار کۆڵبەرێکیان دایە بەر دەسڕێژ و لە ئاکامدا ئەو کۆڵبەرە زەحمەتكێشە بریندار بوو.
بەپێی هەواڵ، دوانێوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی سەرماوەز، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی "کەوپەڕ"ی سەر بە شاری پیرانشار بەناوی 


مستەفا خزری كوری رەحمان 27 ساڵە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم بە سەختی بریندار کرا.
لەدوای گواستنەوەی ئەو كۆڵبەرە بۆ بنكەی تەندروستی مەهاباد، هێزە ئەمنیەتیەكانی رژیم هەرەشە لە خانەوادەكەی كردووە كە نابێ ئەو رووداوە بدرێتە راگەیێنەكان.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9445