KHABAT media - رژیمی ئێران كاری کۆڵبەری رادەگرێت


رژیمی ئێران كاری کۆڵبەری رادەگرێت
تاریخ : Monday, December 18 @ 12:21:05 UTC
بابه‌ت : کوردستانی


خەباتمێدیا: رژیمی ئێران بڕیاریداوە کاری کۆڵبەری بە تەواوی رابگیرێ و لە بەرامبەریشدا 15 بازاڕچە لە ناوچەی سنوورییەکان بکرێنەوە. عەبدولرەزا رەحمانی فەزلی، وەزیری ناوخۆی رژیم راگەیاند: "ئەنجوومەنی وەزیرانی رژیمی ئێران بڕیاریداوە کۆڵبەری بە تەواوی نەهێڵێ، ئەم بڕیارەش کاریگەری کۆمەڵایەتی و ئەمنی بە دوای خۆیدا دێنێ".


 بە گوتەی وەزیری ناوخۆی رژیمی ئاخوندی، 15 بازاڕچەی سنووری لە ناوچە سنوورییەکان دەکرێتەوە و ئەو کەسانەی زیاتر لە سێ ساڵ لە ناوچە سنوورییەکان نشتەجێ بووبن و پێناسەی پیشەوەرییان هەبێت دەتوانن لە رێگای ئەم بازاڕە سنوورییانەوە کەلوپەل هاوردەی ناو خاکی ئێران بکەن. ئەم بڕیارە لە كاتێكدایە كە لە کوردستاندا 75 هەزار کەس کاری کۆڵبەری دەكەن، لە ماوەی رابردووشدا ژمارەیەكی زۆر لە كۆڵبەرانی بە تەقەی سپای پاسداران و ھێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران بوونەتە قوربانی.







سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9437