KHABAT media - هێزەكانی رژیم لە ناوچەی سەردەشت دوو كەسبكار دەكوژن


هێزەكانی رژیم لە ناوچەی سەردەشت دوو كەسبكار دەكوژن
تاریخ : Sunday, December 17 @ 10:50:50 UTC
بابه‌ت : کوردستانی


خەباتمێدیا: هێزە سەركوتگەرەكانی رژیمی ئێران لە سنووری سەردەشت دوو کاسبکاریان دایە بەر دەستڕێژ و لەئاکامدا هەر دوویان گیانیان لە دەست دا.
بەپێی هەواڵەكان، سەعات ١ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦ی سەرماوەزی 1396، هێزە سەركوتگەرەكانی رژیم لە پایگای بێتووشی سەردەشت تەقەیان...


 لە دوو کاسبکار بەناوەكانی عوسمان ئەحمەدی و محەمەد بارامی کردووە كە خەڵكی دێی بێتووشی سەر بە شاری سەردەشت بوون و لەئاکامدا هەر دووكیان گیانیان لە دەست داوە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9434