KHABAT media - ترس و دڵەراوكێی رژیم لە هەڵوێستی ئیمانوێل ماكرۆن لەبارەی هەڵوەشانەوەی حشدی شەعبی


ترس و دڵەراوكێی رژیم لە هەڵوێستی ئیمانوێل ماكرۆن لەبارەی هەڵوەشانەوەی حشدی شەعبی
تاریخ : Wednesday, December 06 @ 10:52:46 UTC
بابه‌ت : هه‌واڵه‌کان


خەباتمێدیا: پاسدار شەمخانی سكرتێری ئەنجومەنی بەرزی ئاسایشی رژیمی ئاخوندی بە ترس و نیگەرانی لە قسەكانی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەرانسە لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی حشدی شەعبی وتی: پێداگری سەرۆك كۆمارێكی رۆژئاوا نیشانەی دانانی پیلانێكی نوێ بۆ گەرانەوەی بشێوی و تیرۆریزمە بۆ ناوچەكە.
رۆژنامەی حكومەتی رەسالەتیش ترس و دڵەراوكێی رژیمی ئێران لە هەڵوێستەكانی فەرانسە لەبارەی....


 بەرنامەی مووشەكی و دەستێوەردانە ناوچەییەكانی رژیمی ئاشكرا كرد و نووسی: بەم دواییانە وەزیری دەرەوەی فەرانسە نامەییەكی بۆ جەوادی زەریف نووسی و تیایدا سەردانی ماكرۆن بۆ تاران بە چەند شەرت بەستووەتەوە/ یەكەم، ئێوە لە سوریە ئیمتیاز بە ئێمە بدەن هەتا عەرەبستان هێرشی هەوایی لە یەمەن كەم بكاتەوە یان رایگرێ.
دووهەم، لەبارەی سنورداركردنی بوردی مووشەكەكان رێكەوین.
سێهەم، وتووێژ لەگەڵ عەرەبستان بخەنە بەرنامەی كارەوە و رێگە بدەن ئەمریكاییەكانیش لەو وتووێژەدا بەشداری بكەن.
رۆژنامەی حكومەتی رەسالەت لە درێژەدا نووسی: جوێ لەوە وەزیری دەرەوەی فەرانسە لە نامەكەیدا بۆ زەریفی نووسیەوە:
لەگەڵ كونگرەدا قسەم كردووە ئەوان جێەبجێ كردنی بەرجامیان پێوەند داوە بە وتووێژی مووشەكی و كاروباری ناوچەكە. بۆیە بۆ جێبەجێ كردنی بەرجام پێمل بوون بە وتووێژ لەبارەی ناوچەكە و بەرنامەی مووشەكی پێویستە.






سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9389