KHABAT media - شەهیدكرانی ئەركان شەریف رۆژنامەنووس و وێنەگری كوردستان تی وی مەحكوم دەكەین


شەهیدكرانی ئەركان شەریف رۆژنامەنووس و وێنەگری كوردستان تی وی مەحكوم دەكەین
تاریخ : Thursday, November 02 @ 09:42:53 UTC
بابه‌ت : به‌ڵگه‌نامه‌کان


شەوی 7 لەسەر 8 ی خەزەڵوەری 1396 (29/30 ئوكتۆبری 2017) ئەركان شەریف رۆژنامەنووس و وێنەگری كوردستان تی وی لە شارۆچكەی داقووق لە پارێگای كەركوك لەلایەن هێزەكانی حەشدی شەعبی سه‌ر به‌ سپای پاسداران بەشێوەیەكی دڕندانە لە ماڵی خۆی شەهید كرا.


شەهیدكرانی رۆژنامەنووس ئەركان شەریف لە شیوه‌ی تاوانەكانی رژیمی ئێران كە ماوەی 38 ساڵە لە ئێرانی ژێردەسەڵاتی ئەو رژیمە جینایەتكاره‌ دەرحەق به‌ چین و تۆیژه‌كانی خه‌لك دەكرێ و لە دوای داگیركردنی كەركوك لەلایەن حەشدی شەعبی ئاوه‌ڵی  سپای پاسداران دەیان تاوان و جینایەت دژ بە خەڵكی ناوچەی كەركوك بە هەمان فەرهەنگ و كەلتووری نامرۆڤانەی رژیمی ئاخوندی دووبارە دەكرێتەوە.
وێڕای خەم و پەژارەمان بەبۆنەی شەهید كرانی ئەركان شەریف و باقی شەهیدان  بەدەستی تاوانكارانی حەشد و سپای پاسداران، سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەس و كار و هاوڕێ و هاوپێشەكانیان بەتایبەت كارمەندانی كوردستان تی وی دەكەین.
سەرشۆڕی بۆ تاوانكارانی حەشد و سپای پاسداران و نەمری بۆ ئەركان شەریف و باقی شەهیدانی كورد و كوردستان

سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
كومسیۆنی راگەیاندن
11ی خەزەڵوەری 1396







سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9261