KHABAT media - سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات


سازمانی خه‌بات هێرشی پاسداران و حەشدی شەعبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مەحكوم ده‌كات
تاریخ : Friday, October 20 @ 22:20:47 UTC
بابه‌ت : به‌ڵگه‌نامه‌کان


هاونیشتمانیانی تیكۆشه‌ر!
ناوه‌ندە جیهانیه‌كانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ!

هاونیشتمانیانی تیكۆشه‌ر!
ناوه‌ندە جیهانیه‌كانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ!

ماوه‌ی چه‌ند رۆژه‌ هێزی پاسدارانی رژیمی ئێران و حەشدی شه‌عبی به‌كرێگیراوی ئەو رژێمە، هیرشێكی درندانه‌یان كردۆته‌ سه‌ر شاری كه‌ركوك و  شاروناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و تا ئێستا ده‌یان كه‌س له‌ دانیشتوانی كوردستانیان شه‌هیدو بریندار كردوه‌و زیانی زۆریان به‌ ماڵ وشوێنی ژیانی خه‌ڵك گه‌یاندوه‌و هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ دانیشتوانی كوردستان ئاواره‌ بوون.






ئه‌و جینایه‌ت و هێرشه‌ درندانه‌یه‌ی پاسداره‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركوتی بێ‌ به‌زەییانه‌ی خه‌ڵك كرده‌وه‌یه‌كی دژی ئینسانی و پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بنه‌ما ئینسانیه‌كان و له‌ چوارچێوه‌ی پیلانی رژێمی ئێراندایه‌ بۆ ده‌ست راگه‌یشتن به‌ ووڵاتانی ناوچه‌كه‌و ئاوه‌ڵه‌بوونی رێگه‌ی زه‌مینی بۆ پێوه‌ندی به‌ هێز و ده‌سته‌و تاقمه‌كانی له‌ لوبنان و سوریه‌و هه‌روه‌ها زه‌ربه‌تدان له‌ ئیراده‌ی گه‌لی كورد له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق.
سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران زۆر به‌ توندی هێرشی هێزه‌كانی عێراق و پاسداره‌كان و حەشدی شه‌عبی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان مه‌حكوم ده‌كات وئاماده‌یه‌ بۆ دیفاع له‌  خه‌لكی كوردستان و روبه‌روبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی رژێمی ئێران، له‌ مه‌یدانی به‌رگری له‌ دوشمندایه‌.
هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ سازمانی خه‌بات داوا له‌ ووڵاتانی خاوه‌ن هێزو رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق ده‌كات سنوورێك بۆ هێرشی ناره‌وای هێزه‌ جینایه‌تكاره‌كانی رژیمی ئێران كه‌ خۆیان له‌ چوارچێوه‌ی هێزی سه‌ربازی عیراقدا جێگیر كردوه‌ دانێن. 
سازمانی خه‌بات ی كوردستانی ئیران
21 ئوكتۆبری 2017







سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ : KHABAT media


لینکی ئه‌م بابه‌ته‌ :
/modules.php?name=News&file=article&sid=9215